ناو: ناجیە
ناوی باوک: حەسەن ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1931#
ساڵی کۆچی دوایی: 2003
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەمریکا
$ژیاننامە$
ناجیە حەسەن ئەحمەد لە 01-07-1931 لە گەڕەکی #قەزازەکان#ی سلێمانی لەدایکبووە، خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە، ساڵی 1954 لە قوتابخانەی گۆیژەی سەرەتایی لە سلێمانی دامەزراوە. لەڕێکەوتی 01-09-1956 وەگوێزراوەتەوە بۆ #قەڵادزێ#، لە بەرواری 12-09-1956 بەهۆی هاوسەرگیریەوە لەگەڵ مامۆستا مستەفا محەمەد سەعید گوێزراوەتەوە بۆ قوتابخانەی هەڵەبجەی سەرەتایی کچان، لە ڕێکەوتی 12-09-1956 دەستبەکاربوو. لە 09-10-1962 بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (الحکمة) لە #هەڵەبجە#. پاش هێرشەکەی (زەعیم سدیق) لە ساڵی 1963 و داخستنی دەوام لە هەڵەبجە گەڕایەوە بۆ سلێمانی و بووە بە یاریدەدەر لە (الفنون البیتیة) لە سلێمانی. دوای چاک بوونی بارودۆخەکە لە ساڵی 1963 دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ هەڵەبجە و بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەڵەبجەی سەرەتایی و هەتا ڕێکەوتی 01-11-1973 لەسەر داوای خۆی بەیەکجاری گەڕایەوە بۆ سلێمانی لەگەڵ خێزانەکەی و بوو بە یاریدەدەر لە قوتابخانەی ئازادی کچان. لە ساڵی 1975 بوو بە بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی بێخاڵی ئێوارانی سەرەتایی هەتا ساڵی 1983 کاتێک ڕژێمی بەعس فشاری خستەسەری کە ببێت بە بەعسی بەڵام هەڵوێستی کوردپەروەری خۆی وەرگرت بۆیە کرایەوە بە مامۆستا لە قوتابخانەی هەندرێنی کچان. دوای شەش مانگ لەوبارە سیاسیە ناهەمووارە لەسەر داوای خۆی خانەنشین کرا لە ساڵی 1984. لە ساڵی 1996 لەگەڵ خێزانەکەیدا چوون بۆ ئەمریکا و هەرلەوێش لە 2003 کۆچی دوایی کردوو نەگەڕایەوە شارەکەی. [1]