شارێک ناوی خەبەرچییە
تانەیبینی نازانی چییە
مەبەست لە منداڵی سکی دایکە، (خەبەرچی: ئەو کەسەی هەواڵدەهێنێ) شارێک ناوی خەبەرچییە، مەبەست لە سکی دایکە کە بە شار چوواندویەتی، تانەیبینی نازانی چییە، واتە: تا منداڵ لە سکی دایک نەیەتەدەر، نازانێت کوڕە یان کچ. (مەتەڵەکە مێژووی کۆنە بەڵام ئێستا بەهۆی پشکنینەوە دەردەکەوێ منداڵ کوڕە یان کچ) . وەڵام (منداڵی سکی دایک) . [1]