شینە وەک شنگ، هەڵچوو وەک پنگ
کە هاتەبەرچنگ، نەپنگە نەشنگ
مەبەست لە سیچڕە، (سیچڕ: گیانەوەرێکی کێوی گیاخۆرە، سیخی نووک تیژیی درێژ بە جەستەوەیەتی بۆ خۆپاراسن بەکاری دێنێ) شنگ: جوان و لەبار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، پنگ: جۆرێک گیان کوێستانییە بۆ خواردن دەشێ و بۆنێکی تایبەتیی هەیە. شینە وەک شنگ، هەڵچوو وەک پنگ، مەبەست لە سیچڕە کە گیانەوەرێکی جوانە و بۆنێکی تایبەتیی هەیە. کە هاتەبەرچنگ، نەپنگە نەشنگ، واتە: کاتێک لەگەڵ نەیارەکانیدا چووە جەنگەوە، نەجوانە و نەبۆنی خۆشە، بەڵکوو جەنگاوەرێکی ئازایە. وەڵام (سیچڕ) . [1]