#یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# 117 ملیۆن دۆلارى بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە# خەرجکردووە.
بەهۆى کورتهێنانى داهاتى ناوخۆ و پێنەدانى بودجەى بەکاربردن لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، تەنیا لە ماوەى ئەمساڵدا یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لە پارە و بودجەى ئیدارى گشتیى حزبەکەى زیاتر لە 117 ملیۆن دۆلارى بۆ بودجەى بەکاربردن و خزمەتگوزارى و دەرماڵەى قوتابیان خەرجکردووە.
یەکێتیى نیشتمانى کوردستان ئەو پارەى وەک قەرز لەسەر حکومەت هەژمار کردووە و داواى وەرگرتنەوەى دەکات.
لە مانگى 11ى 2022 داهاتى نا نەوتى سلێمانى 83 ملیار دینار بووە و جێگرى سەرۆکى حکومەتیش لە ڕێگەى ماڵپەڕێکەوە ڕۆژانە داهاتى نا نەوتى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە بۆ ڕاى گشتیى ئاشکرا دەکات. [1]