ئەمریکا نامەیەکی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە تایبەت بووە بە بەردەوامی کێشەکانیان.
ئەمریکا لە ڕێگەی باڵوێزخانەکەی لە #بەغدا# نامە هۆشدارییەکەی داوەتە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی.
نامەکە تایبەت بووە بە کێشەکانی پارتی و یەکێتی و تێیدا نیگەرانی ئەمریکا لە بارەی بەردەوامی کێشەکانی ئەو دوو حیزبە خراوەتەڕوو.
کە جگە لە نیگەرانی لەبارەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی، ئەمریکا لە نامەکەیدا هۆشداری داوە بە بەرپرسانی هەردوو حیزب کە نابێت چیر ئەو کێشانە بەردەوام بێت و دەبێت بە زوویی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانیان. [1]