-ئەو کوردستانە درووست دەکەین کە شەھید #ئاکام عومەر# خەونی پێوە دەبینی.
-بەداخەوە ئەمڕۆ لە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لێرە کۆبووینەتەوە ماڵاوایی لە فەرماندە (ئاکام عومەر) بکەین، کە فەرماندە ئاکام کەسێکی ئازا و بە وەفا بوو، بە پاکی گەڕایەوە بۆلای خوای گەورە.
-فەرماندە ئاکام ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و گێڕانەوەی بۆ سەر ڕێبازی پیرۆزی جەنابی مام #جەلال تاڵەبانی#.
-فەرماندە ئاکام عومەر هیچی نەدەویست، بەڵکوو ئامانجی زیاتر بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، ئامانجی ئەوە بوو شەڕی دوژمنەکانی گەلەکەی بکات و یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد پارێزراو بێت، گەورەترین قوربانیشی بۆ ئەو بیر و بۆچوونانەی خۆیدا.
-فەرماندە ئاکام هێزی کۆماندۆی کوردستانی لە خۆی خۆشتر دەویست بەڵێنیشی-دا کار لەسەر بەهێزکردنی زیاتری هێزی کۆماندۆی کوردستان بکەنەوە، وەک هێزێکی کاریگەر و دوژمن بەزێنی هەرێمی کوردستان
-فەرماندە ئاکام ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە درووستکردنی ئەو پەیوەندییە تایبەتەی هەمانە لەگەڵ هاوپەیمانان، هاوکات بەشێکی گرنگ بوولە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەشێکی گرنگ بوو لە شەڕی دژی داعش.
-یەکێتیی شەهیدی زۆری داوە بۆ مافی چارەنووس، بۆ خاکەکەمان، کاک ئاکام یەکێک لەو شەهیدانەیە و، ڕێگەنادەین ناوی شەهیدەکانمان ون بێت و دەبێت لەسەر ئەورێگایە بڕۆین تادەگەینە ئامانجەکەمان.
-بەڵێن بە خانەوادەی شەهید ئاکام دەدەین، تا یەکێتی مابێت بەردەوام لەخزمەتتاندا دەبین. [1]