مەڕە لەڕێ لە گوێسوانێک
گیای دەقرتاند بە ددانێک
مەبەست لە مقەستی سەرتاشینە، (مقەستی سەرتاشین: جۆرە مقەستێکی باریکی تایبەتییە، دەلاکەکان بۆ کوردتکردنەوەی قژی سەری مرۆڤ بەکاری دێنن) ، (لەڕ: لاواز، گوێسوانە: بەو دارانە دەوترێ کە لە سەقفی خانووەوە دەردەچن) مەڕە لەڕێ لە گوێسوانێ، مەبەست لە مقەستی سەرتاشینە کە قژ دەبڕێت هەروەها قژی درێژی بە گوێسوانە چوواندوە، گیا دەقرتێنێ بە ددانێ، مەبەست لە بڕینی قژە بە مقەست. وەڵام (مقەستی سەرتاشین) . [1]