ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕ پچڕ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕیچڕ بێرۆکەکەی لە ڕۆژووی ئایینی یەوە سەری هەڵداوە و چەندین جۆری هەیە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پسپۆڕەکان بە کاریان هێناوە بۆ دابەزاندنی کێش و چەندین سوودی تەندرووستی هەیە، بەڵام ئەم جۆرە ڕێجیمە پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا ئەنجام بدرێت بۆ دابەزاندنی کێش بۆ بە دەست هێنانی باشترین سوود و ڕێگەکرتن لە قەڵەوی.
$جۆرەکانی ڕۆژووی پچڕ پچڕ:$
1- شێوازی 16 - 8:
بۆ ماوەی 14 بۆ 16 کاتژمێر هیچ ناخوێت بە ڕۆژ تەنیا ئاو و هەندێک جۆری شلەمەنی ئەخورێتەوە: لە ماوەی هەشت کاتژمێرەکەی تر بڕی (500 - 600) کالۆری لە خۆراک ئەخورێت کە پێویستە لە ماددە پڕۆتینەکان و کاربۆهێدراتی ئاڵۆز و سەوزە و میوە پێکهات بێت.
2- شێوازی 5 - 2:
پێنج ڕۆژ خواردنی ئاسایی ڕۆژانە ئەخورێت بە مەرجێک لە (2000) کالۆری زیاتر نەبێت: دوو ڕۆژ تەنیا 500 کالۆری ئەخورێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاو و گیراوەی کاتی ڕێجیم .
3- شێوازی ڕۆژووی جەنگاوەر:
نەخواردن بە درێژایی ڕۆژ و خواردن لەنێوان کاتژمێر 6 بۆ 10 خواردنی بڕێکی زۆر کەم سەوزە و میوە ڕێگە پێدراوە لەگەڵ ئاو کاتی ڕۆژ.
4- شێوازی ڕۆژووی تەواو:
خواردنی ئاسایی بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بە مەرجێک (2000) کالۆری، ڕۆژووی حەوتەم هیچ نابێت بخورێت.
ئەم ڕێجیمە بۆ دابەزاندنی کێش پێویستە ڕۆژانە یەک کاتژمێر یان زیاتر وەرزش بکرێت ڕۆژانە لەگەڵ بەرچاوگرتنی دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان.
$سوودەکانی ڕێجیمی پچڕ پچڕ:$
1- دابەزاندنی کێش .
2- کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و بەرزی چەوریەکانی خوێن.
3- کەمکردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە.
4- پاکردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراوەیەکان و کەمکردنەوەی چەوری جگەر.
5- کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و ئینزلاقی پشت و مل .
6- ئەم ڕێجیمە ڕەنگە ببێتە کۆمەڵێک زیانی لاوەکی وەک وەرینی مووەکانی قژ، کەمخوێنی، کەمی ڤیتامین و کانزاکان، قەبزی، بێهێزی و لاوازی. [1]