دۆستی گەلی کورد و ڕۆژنامەنووسیی نێوداری عەرەب، عەلوانی مەغیب لە 14/12/2022، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر ژیاناوایی لە ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەکەیکرد ...
عەلوانی سکرتێری نووسینی ڕۆژنامەی ڕۆژانە ( ڕوز الیوسف ) و گۆڤاری هەفتانەی ( ڕوز الیوسف ) بوو لە قاهیرە، لە چەندین وێستگەی کاری ڕۆژنامەنووسیی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسییەکان و نووسەرانی کورد زۆر باشبووە .
لەو کارانەی کە ڕەوانشاد عەلوانی لەگەڵ #ئەکادیمیای بەدرخان# بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانیی کەلتور لە قاهیرە ئەنجامیداوە، پێشەکییەکی زۆر ورد و زانستیانەی نووسیی بۆ پەڕتووکی ( کرد في الصحافة العربیة ) ی بەرگی یەکەم، کە لە ئامادەکردنی حازم الیوسفی بوو، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای بەدرخان و پەڕتووکخانەی مەدبولی بوو ساڵی 2008چاپکرا، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە چاپکردنەوەی سەرجەم ڕۆژنامەکانی کوردستان 1898-1902 و چاپکردنی سێ ژمارە لە هەفتەنامەی بەدرخان چاپی نێودەوڵەتی بە ژمارەکانی (59,71,94)لە چاپخانەی ڕۆزالیوسف ...هەروەها بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی پێنجەمینی بەدرخان لە قاهیرە لە ساڵی2008 .
ڕۆژنامەنووسیی بوێر و دۆستیی گەلی کورد عەلوانی مەغیب هاوڕێی نزیکی سیاسەتمەدار و سەرۆکی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان، بەڕێز #عەدنان موفتی# بوو، کاتێک بەڕێزیان بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە میسر .
مخابن، لە پەیوەندییەکمدا لەگەڵ کەسێکی خانەوادەکەی پێیڕاگەیاندم کە نووسەر و ڕۆژنامەنووسیی نێوداری میسر پێش چەند ڕۆژێک ژیاناوایی کردووە، گیانت شادبێت و هەمیشە تۆ و کەسانی وەکو ئێوە بۆ ژیاندۆستیی و ژیانخۆشیی و پردی ڕووناکبیری نێو گەلان چرایەکبوون، هەرگیزاو هەرگیز نایەڵین بکوژێتەوە ...
حەمید بەدرخان
بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان
ئەڵمانیا 22/12/202
[1]