ناونیشانی بابەت: نامەکانی گەردوون
ناوی نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
زۆر جار مرۆڤ درک بەو شتانە ناکات کە ڕووئەدات
ڕۆژانە هەر لەگەڵ هەڵاتنی خۆر و سپێدەیەکی جوانەوە تا خۆر ئاوابوون و هاتنی شەو چەنەها نامە لەگەردوونەوە بۆ ئێمەی مرۆڤ دێت و لێ ی بێئاگاین!
هەڵبەت بۆیە بێئاگاین چونکە لەڕێگای موبایلەکانمانەوە بۆمان نایەت، ئێمە وا خومان بەو نەفرەتییەوە گرتووە ئەگەر نامەیەک بەدەر لەوە بۆمان بێت ئێمە لێی بێئاگاین و هەستی پێناکەین.
تێکچوونی وەرزەکان یەکێکە لەنامە جوان و بەبەهاکانی گەردوون کە ئاماژەیە بەوەی ئێمەی مرۆڤ لەناو یەکدا هێندە پیسین هێندە بوغزن و مەسڵەحەت چین لەهەر دەقەیەکابێت ئەمانەوێ چاڵ بۆیەک هەڵبکەنین ئەمانەوێ شکستی یەکدی ببینین چاومان بە هەبوونی و جوانییەکانی یەکدی هەڵنایەت ئەوە ئێمەین بەڵێ ئێمە بەتێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگا توڕەیی گەردوونمان لەسەر خۆمان زیادکردووە، بەڵێ ئەوە ئێمەین گرانی ڕۆژگاری نەبوونی و داماوی گەلەکەمان بیرچۆتەوە و خەریکی فڕێدانی خواردنەکانین بێ ئەوەی گوێ بدەینە ئەوەی دراوسێکەمان برسییە پشیلەی کۆڵانەکەمان لەسەرما و لەبرسا هەڵئەلەرزێ
ئێمەین باڵەخانەکانمان بەرز ئەکەینەوە بۆ ئاسمان و چاوێکمان لەبرا بێ خانووەکەمان نیە!
بەڵێ ئێمە هێندە بوغراو لەخۆباین ئەگەر یەکێ لە تەنگەژەکانی ژیان و لەکۆت و دیلی دەستی داوی شەیتانەکان دەرمان بێنێت خۆمانی لێ ئەکەین بەفس فس پاڵەوان و بەبای گوێچکەشمانا ناچێت، ئا ئەوە ئێمەین ڕۆژانە ئەو نامە گەردوونیانە نابینین کە لەناخی دڵمانا کۆپی کردووە چەند جارێک و پێمان ئەڵێت بەدووربن لەو دەستانەی لە ناوەڕاستی ئاگردا دەستان لێ بەرئەدات و لە بەرزایی ئاسماندا بێ ڕەحمانە ئەمانخاتە خوارەوە و پشتمان ئەشکێنێ!
بەڵێ ئەوە ئێمەین چاومان تەنیا ئەو نامانە ئەبینێ کە بۆکات بەسەربردنە لەموبایلەکانەوە بەدەر لەنامە جوانەکانی گەردوون بۆ ڕێگا ڕاستەکانی ژیانمان...
نامەکانی گەردوون زۆرن با هەوڵ بدەین زۆر بەهۆشیاریەوە بینبینین. [1]