نووسەر #شێرزاد حەسەن# لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت هیچ ئەندازیارێک نییە 100 مەتر جادە نەکات و خیانەت نەکات.
وە ئەندازیار شێروان محەمەد بەم شێوەیە وەڵامی دەداتەوە: کابرایەکی دەشتەکی بیستبووی کە پێغەمبەرێک هاتووە و لە شاری مەکەیە ئیتر ویستی بۆ زیارەتی پێغەمبەر (د.خ.) بچێت، کەوتە ڕێ کە داغلی ناو شاری مەکە بوو، ڕێی لە پیاوێک کەوت و پرسی ئەم شارە خەڵکەکەی چۆنە؟ کابراش وتی پڕە لە پیاوی خراپ و وریای خۆت بە، ماوەیەکی دیکە ڕێی کرد و ڕێی لە پیاوێکی دیکە کەوت و هەمان پرسیاری کردەوە، کابراش وتی پڕە لە پیاو چاک.
کە کابرای دەشتەکی گەشتە خزمەتی پێغەمبەر (د.خ.) پرسی لە ڕێگە هەمان پرسیارم لە دوو کەسی جیا کرد و ئەم دوو وەڵامیان پێداوم نازانم باوەڕ بە کامەیان بکەم؟
پێغەمبەریش (د.خ.) لێبێت فەرمووی هەردووکیان ڕاست دەکەن، کابرای یەکەم هاوڕێی پیاو خراپ دەکات بۆیە لە ڕووی خۆیەوە وەڵامی داویتەتەوە، کابرای دووەمیش هاوڕێی پیاو چاکانی هەیە ئەویش لە ڕووی خۆیەوە وەڵامی داویتەتەوە.
بۆیە نووسەر شێرزاد حەسەن ناتوانێت لە ڕوانگە و هەڵسوکەوتی خۆیەوە بێت چینێکی خاوەن زانست بکات بە دز. [1]