ئیعدام، دەبێت ڕاگیرێت
بەیاننامەی کۆمەڵێک لە نووسەرانی کورد
ئێمە کە ئەم بەیاننامەیەمان واژۆکردووە، وێڕای پاڵپشتیمان بۆ شۆڕشی #ژینا ئەمینی#، بڕوامان وایە مافی ژیان مافی سرووشتیی هەموو مرۆڤەکانە و بێبەشکردنی مرۆڤ لە ژیان واتای سەلماندنی مافی بەرگری لە خۆیە. هیچ کەس و دەسەڵات و یاسایەک مافی ئەوەی نییە مافی ژیان لە هیچ مرۆڤێک زەوت بکات، چونکە ئەرکی سەرەکی هەموو حکومەت و سیستمێکی سیاسی پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی، بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگایە، نەک زەوتکردنیان و کوشتنی شارۆمەندانی خۆی.
ئێمە کۆمەڵێک نووسەری کورد، لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە، وێڕای مەحکوومکردنی دەرکردنی هەر چەشنە حوکمێک دژی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و ئازادیخوازانی گۆڕەپانی شۆڕشی ژینا، ڕایدەگەیێنین کە حکومەتی ئیسلامی دەبێت حوکمی سێدارە وەک کەرەسەی سەرکوت و ترساندن، بە گشتی لە سەر هەموو خەلکی ئێران و بەتایبەتی شۆڕشگێڕانی ڕێگای ژن، ژیان، ئازادی هەڵگرێت.
دەرکردنی حوکمی سێدارە بەرانبەر بە هاووڵاتیانی ناڕازی، کە بوێرانە ئاڵای ئازادییان شەکاوە ڕاگرتووە، کۆتایی بە ئیرادەی ڕەوا و بەرحەقی گەل ناهێنێت و ئیرادە و ئیمانیان بۆ درێژەدان بە خەبات لاواز ناکا. ئەمە ڕاستییەکە کە مێژووی خەباتی گەل سەلماندوویەتی.
ئێمە کە ئەم بەیاننامەیەمان واژۆکردووە، وێڕای پاڵپشتیمان بۆ شۆڕشی ژینا، بڕوامان وایە مافی ژیان مافی سرووشتیی هەموو مرۆڤەکانە و بێبەشکردنی مرۆڤ لە ژیان واتای سەلماندنی مافی بەرگری لە خۆیە. هیچ کەس و دەسەڵات و یاسایەک مافی ئەوەی نییە مافی ژیان لە هیچ مرۆڤێک زەوت بکات، چونکە ئەرکی سەرەکی هەموو حکومەت و سیستمێکی سیاسی پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی بە بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگایە، نەک زەوتکردنیان و کوشتنی شارۆمەندانی خۆی.
کۆماری ئیسلامی وەک سیستەمێکی ئایدیۆلۆژیی و ئایینیی کۆنەپارێز، دەبێت بزانێت شۆڕشی ژینا پێی ناوەتە مانگی چوارەمی خۆیەوە و، سەرەڕای توندو تیژی و گرتن و ئێعدام، هێشتا پەرەدەستێنێ و هەتا دێت بەرفراوانتر و زۆرتر دەبێت تا ئەوەی وەک ئاگرپرژێنێکی بەهێز و بەقین دامودەزگای ئیشک هەڵاتویان بسوتێنێت.
ئێمەی نووسەری کورد، هاوتەریب لەگەڵ ئامانج و ئاسۆی خەباتی ئاشتیخوازانەی شۆڕشی ژینا، هۆشداری دەدەین بە دەسەڵاتی ئیسلامی و ڕایدەگەیێنین کە هیچ خوێنێک لە یادەوەریی گشتیدا فەرامۆش نابێت و، لە دوواڕۆژی شۆڕشدا کە زۆر نزیکە، گەل لە مەحکەمە خەلکیەکاندا، دڵۆپ دڵۆپی خوێنە ڕژاوەکان دەکەنە بەڵگە بۆ تاوانەکانتان. بۆیە دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران دەبێت کۆتایی بێنێت بە لەسێدارەدان و دەرکردنی حوکم و سزا دژی خەڵکی ئێران و خۆپیشاندەران و مل بداتە خواستە ڕەواکانی گەلانی ئێران.
23-12-2022
واژۆکەران:
1 هاوڕێ یوسفی، وەرگێڕ و توێژەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان سلێمانی
2 هۆشیار مەحموودی وەرگێڕ و دەرچووی زانستی ئابووری بریتانیا
3 ڕەسووڵ سەفەریانی سوید
4 ڕزگار ئەمین نژاد نۆروێژ
5 #ئازاد کەریمی# نۆروێژ
6 فەڕۆخ نێعمەتپوور نۆروێژ
7 ئەنوەر عەباسی (هەرەس) سوید
8 نەبی فەتاحی، توێژەر و مامۆستای زانکۆ و شاعیر و نووسەر، سوید
9 ئەشرەف هاشمی، سوید
10 ئەیاز سیاوەشان نۆروێژ
11 ڕەحمان سۆفی سوید
12 ئەحمەد ساڵح، شاعر سوید
13 شاهۆ حەسەنپوور سوید
14 ڕەسوڵ محەمەدی، سوید
15 سانا شوجاعی سوید
16 کافیە جەلیلیان کەنەدا
17 #هاوڕێ باخەوان# هۆڵندا
18 جەواد موراد، بەلژیک
19 ئاسلیکا قادر، ئەڵمانیا
20 ئەڤین بەرازی، دانمارک