چەند پەڕڵەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت سکاڵا لەسەر چەند وەزیرێکی کابینەکەی #مستەفا کازمی# تۆمار بکەن.
ئەم هەوڵەی ئەو پەڕڵەمانتارانەی چوارچێوەی هەماهەنگی دوای هەوڵێکیان دەبێت بۆ جوڵاندنی سکاڵا لە دژی مستەفا کازمی، ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی لە سەردەمی سەرۆکایەتی حکومەت.
ئەو پەڕڵەمانتارانە دەیانەوێت سکاڵا لەسەر هەریەکە لە وەزیری دارایی و وەزیری بەرگری و بۆ ئەوەش چەند بەڵگەیەکیان لە دژی ئەو دوو وەزیرەی کابینەکەی کازمی کۆکردووەتەوە. [1]