ناونیشانی بابەت: باشترین جۆرەکانی بەهارات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ
ئامادەکردن: د. #کامەڕان ژاژڵەیی#
1- زەردەچەوە: ماددەی (Curcumin) ی تێدایە کە دژە ئۆکسانێکی بەهێز و دژە هەوکردنە، هەروها
زەردەچەوە یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان ئەدات و ڕێگەدەگرێت لە مەیینی خوێن بۆیە یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە، لە چێشت لێنان بەکاری بێنە یا کەوچکێکی قاوە بخەرە ناو کوپێکی ئاو گەرم و بیخۆرەوە یا وەک تەواو کەری خۆراکی وەری بگرە.
2- گوڵەمێخەک: یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە بەرزی فشاری خوێن و ڕۆڵێ هەیە لە دابەزاندنی کولیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان و باشتر کارکردنی خەپلەکانی خوێن، یەک کەوچکی چای لێ بخۆرەوە یا چای گوڵەمێخەک بخۆرەوە یا یەک کەوچکی چا بخەرە ناو ئاردیم شۆڤانەوە پێش خواردنی.
3- بیبەری توونی هاڕاو: یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری جەستە و دابەزینی کێش و زیاتر کردنەوەی بۆریەکانی خوێن ئەدات لەگەڵ ڕێگەگرتن لە بەرز بوونەوەی چەورییەکانی خوێن، لە ناو چێشت یا زەڵاتە دا بەکار بێت یا هەفتەی چەند جارێ یەک کەوچکی چا لە ناو کوپێ ئاوی شلەتین بخۆرەوە.
4- زەنجەبیل: دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چالاک کردنی سووڕی خوێن و کشانی دیواری موولەلەکانی خوێن و زیاتر سووتاندنی چەوری جەستە ئەدات، یا زەنجەبیل بە فرێشی یا بە هاڕاوی وەک چای زەنجەبیل و لیمۆ بخۆرەوە یا لە ناو زەڵاتە و چێشت دا.
5- سیری وشکراوی هاڕاو: سیر زۆر سوودی هەیە بۆ پاراستنی تەندرووستی دڵ، ڕۆژانە دوو دەنک سیر بخۆ یا سیری وشکراوی هاڕاو لە ناو چێشت و زەڵاتەدا بەکار بێنە. [1]