قەرەناو، گوندێکە سەربە شارەدێی #شوان# ی شارۆچکەی ناوەندی شاری #کەرکووک#. کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #خاڵخاڵان#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #ئۆمەرمەندانی سەروو#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #سماقە#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #جگیلە#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (592) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (585) کەس بووە. لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە بووە بە کۆمەڵگەی ئارەزوومەندانەی خەڵکی شوان و شێخ بزێنی و کەرکووک و ساڵی (2000)ەوە کراوە بەشارەوانی پلە (4) بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: #کۆمەڵگەی خاڵخاڵان#.[1]