چوومە سەر تەپکێکی
بانگمکردە ئاوڵێکی
هەزار هاتن بەجارەکی
مەبەست لە شوان و مەڕە، چوومە سەر تەپکێکی، (تەپک: بەرزایی) مەبەست لە شوانە کە دەچێتە سەربەرزاییەک، بانگمکردە ئاوڵێکی، (ئاوڵ: دۆڵی چکۆلانە. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: لە دۆڵەکەوە بانگی مەرەکانم کرد، هەزار هاتن بە جارەکی، مەبەست لەوەیە کە هەموو مەڕەکان هاتن بۆ لام. وەڵام (شوان و مەڕ) .[1]