سەری بە نوێژە، بنی بە گوێژە.
مەبەست لە گۆزەیە، (گۆزە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە قوڕ دەرووستدەکرێ و سووردەکرێتەوە، ئاوی بۆ خواردنەوە تێدەکرێ) سەری بە نوێژە، واتە: سەر و دەمی گۆزە خاوێن و پاکە، چوونکە دەمی پێوەدەنرێ و ئاوی پێدەخورێتەوە، بنی گوێژە، واتە: بنەکەی پیسە چونکە لەسەر زەوی دادەنرێ. وەڵام (گۆزە) . [1]