ناونیشانی بابەت: پیسبوونی ئاو بەهۆی نەوتەوە
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
پیسبوونى ئاو بریتییە لە هەر گۆرانێکی فیزیایی یان کیمیاوی لە ئاودا ڕووبدات بە ڕێگای ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کە دواجار وا لە ئاوەکە دەکات بە کەڵکی بەکارهێنان نەیات و بە شێوەیەکی نەگەتیڤانە کاریگەری لەسەر زیندەوەران بەجێدەهێڵێت بە مرۆڤیشەوە.
$پیسبوونى ئاو دابەش دەکرێتە سەر دوو جۆری سەرەکى:-$
یەکەمیان پیسبوونى سرووشتى کە لە ئەنجامی گۆرانی پلەى گەرماى ئاو یان زیادبوونى ڕێژەى خوێ و هەندێ کەرەستەى ترلە ناو ئاو ڕوودەدات.
دووەمیان پیسبوونى کیمیاویە کە جۆری زۆرە وەک پیس بوون بە ئاوى ئاوەرۆ و بڵاوبوونەوەى نەوت و پاشماوەى دەرمانە کشتوکاڵیەکان.
پاشەرۆی نەوتی بە گەورەترین سەرچاوەى پیسبوونى ئاو دەژمێردرێت و هەرچەندە فاکتەرێکى نوێیە بەڵام کاریگەرییەکى کەورەى هەیە. کاتێک پاشەرۆی پاڵاوگەکان یان نەوتى خاو دەرژێنرێتە ناو دەریاوە ئەو نەوتە خۆی دەگەیەنێتە هەموو سووچێکى دەریاو ئوقیانووسەکان لە کەنارەوە تا ناوەڕاست و قوڵایی دەریاکان.
$هۆکارەکانى پیسبوون بە نەوت$
1- ڕووداوى نقوم بوونى کەشتییە نەوتییەکان بەو بەرهەمانەوە کە هەڵیگرتووە.
2- لە کاتى دەرکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانى ژێر دەریاکان ئەو کاتەى نەوت و ئاو لێک جیا دەکرێنەوە، ئاوەکە دەخرێتە دەریاکانەوە.
3- فرێدانى پاشماوە نەوتییەکان لە ناو کەشتیە نەوت هەڵگرەکانەوە بۆ ناو دەریاکان.
4- بە ئەنقەست سووتاندنى بیرە نەوتییەکان وەک ئەوەى لە شەری کەنداوى ساڵی 1991 دا لە کوێت ڕوویدا، ئەوکاتەى سوپای ئێڕاق لە کوێت کشایەوە هەرچی بیرە نەوتى کوێت هەبوو ئاگری تێبەردا کە لە ئەنجامدا کاریگەرییەکی زۆری لە ژینگە کرد بە ژینگەى دەریاشەوە.
$زیانەکانی پیسبوون بە نەوت$
1- کاتێک زیندەوەران نەوت هەڵدەمژن ژەهراوی دەبن چونکە مادەە هایدرۆکاربۆنیەکانی ناو نەوت لە ناو شانە ڕۆندارەکان و جگەر و پەنکریاس کۆدەبێتەوە، مرۆڤیش بە خواردنی ئەو زیندەوارانەى لە ئاودا دەژین بە تایبەتی ماسی دوچاری نەخۆشی کوشندە دەبێت.
2- پیسبوونی ئاوی دەریاکان شوێنەوارێکی خراپ لە سەر کەرتی گەشت و گوزار بە جێدەهێڵێت.
3- کاریگەری لەسر ئابووری وڵات دەبێت چونکە تا دەریا لەو نەوتە ڕژاوە پاک دەکرێتەوە پارەیەکى زۆر خەرج دەکرێت. [1]