ناونیشانی بابەت: کێڵگەیەکى غازى ناکۆکى نێوان ئیسرائیل و لوبنان توند تر دەکات
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
بەم دواییە ئیسرائیل دۆزینەوەى کێڵگەیەکى گەورەى غازى لە دەریاى ناوەڕاست ئاشکراکرد، پێ دەچێتیش کێڵگەکە تا ئاوەکانى لوبنان درێژە بکێشێ.
دۆزینەوەى ئەم کێڵگەیە مقۆمقۆى لەناو پەڕڵەمانى لوبنانى دا درووست کردووەو جووڵەیەک لە ئارادایە بۆ دەرکردنى یاسایەک تایبەت بێت بەگەران بەدواى نەوت و غازدا لەئاوە ئیقلیمى یەکاندا.
بەپێ ى توێژینەوەیەکى پەیمانگاى جێولۆجى ئەمەریکى کە لە لە کۆتایى مانگى نیسانى ڕابردوو دەرى کردووە دەریاى سپى ناوەڕاست برێکى زۆر غازى سرووشتى لە ژێردایە کەبە 122 تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێ، هەروەها بەپێى توێژینەوەیەکى یەکیک لە کۆمپانیا نەرویجى یەکان 256 تریلیۆن پێ سێجا غازو 308ملیۆن بەرمیل نەوت لەژێر ئاوى لوبنانى داهەیە. سەبارەت بەو کێڵگە غازى یەى ئیسرائیل دۆزیویەتەوە برى 16 تریلیۆن پێ سى جا غازى تێدایە و حکومەتى لوبنان خۆى بە شەریکە بەشى ئەو سامانە دەزانێ. (جۆرج عدوان) ئەندام پەڕڵەمانى لوبنانى داوا لە حکومەت دەکات پەلە بکەن لە یەکلایى کردنەوەى ئەو مەسەلەیەو تەئکید کردنەوە لە مافى لوبنان لەو غازە.
لە لایەکى تریشەوە حیزبوڵاى لوبنانى خۆى لەو مەسەلەیە هەڵقورتاندووە، ئەوەتا (نەواف موسەوى) ئەندامى حیزبوڵا دەڵێت (ئێمە بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگرى دەکەین بۆ پاراستنى سامانى نیشتمانیمان کە ئیمرۆکە خۆى لە غازو نەوتى ژێر ئاوى لوبنانى دا دەبینێتەوە). لوبنانییەکان ترسى ئەوەیان هەیە ئیسرائیل متمانە بگاتە سەر هەڵکەندنى ئاسۆیى (الحفر الافقی-horizontal drilling) و بەشەکەى لوبنانیش بۆ خۆى هەڵلوشێت.
بەڕاى چاودێران دوورینە دۆزینەوەى ئەم کێڵگە غازى یە فاکتە ڕێکى ترى گرژکردنى پەیوەندى یەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە بێت، هەروەها بە دووریش نازانرێ ئەم کێشەیە بگوازرێتەوە بۆ هۆڵى نەتەوە یەگرتووەکان. [1]