ناونیشانی بابەت: با ساڵی نوێ ساڵی ئارامی بێت بۆ هەمووان 2023
ئامادەکردن: #ئارەزووی عەبدولخالق#
ژیان قوتابخانەیە، ڕۆژگارەکانیش مامۆستا.
ئێمەی مرۆڤ ئەبێ هەمیشە قوتابیەکی ژیر و زیرەک بین بەوردی و بە ئەقڵێکی تەواو تەواو بیر لە جوانییەکانی بکەینەوە، تا نمرەی بەرز بەدەست بهێنین و قۆناغەکانی بەسەرکەوتویی ببڕین.
ژیان دەریایەکە، ئەبێت مەلەوانێکی لێزان بین، بۆ ئەوەی هەم فریادڕەس بین بۆ ڕزگارکردنی کەسانێ کە خەریکە دەخنکێن، هەم بۆئەوەی خۆمان لەخنکان پارێزراو بین.
ژیان ڕێگایەکە پڕە لەهەورازوو نشێو، هەربۆیە گەر شاخەوانێکی لێ هاتوو وە ڕێبوارێکی ماندوو نەناس بین، هەرگیز شکست ناخۆین و ڕێگاکە بەسەرکەوتوویی ئەبڕین.
ژیان قاوەیەکی تاڵە، گەر بتوانین قاوەخۆرێکی شارەزابین لەکاتی خۆیدا ئارامی بەدڵ و دەروونمان ئەبەخشێ.
ژیان زەوییەکی تێنووە، گەربتوانین نمەبارانێک بین، ئەوا بۆن و بەرامەکەی پڕپڕمان دەکات لەئارامی.
ژیان منداڵێکی ساوایە، گەرتیایدا دایکێکی میهرەبان بین، ئەتوانین بەتەندرووستیەکی باشەوە و پڕ بەخەندە گەورەی بکەین.
هەربۆیە ئەبێت ئەو ڕاستییە بزانین کە لەژیاندا خەندە و خۆش گوزەرانی خود لەپێش هەموو شتێکەوەیە.
هیچ شتێک جگە لەتەندرووستی و لەش ساغی و خەندەی لێوانمان شایەنی قوربانی دان نییە.
ژیان جوانە هەربۆیە پێویستە هەریەک لە ئێمە ئەو شتەی کە لێمان ونە بەهۆشیارییەوە بتوانین بۆی بگەڕێین لەخودی خۆماندا، ئەویش خۆش بەختیە.
خۆش بەختیش بەو شتانەوەیە کە هەمانە و خۆمانی لێ گێل ئەکەین بەدوای شتانێکدا وێڵ ئەبین کە نە بۆئێمەیە و نە ڕۆژێ لە ڕۆژان بۆ ئێمەش ئەبێت.
هەربۆیە لەکۆتایدا ئەوەی کەنیمانە تەنیا خۆش بەختیە.
بۆنموونە بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێ کە وادەکات ڕوومەتت چاڵ ببێت و بزەیەک خەندەیەک بەخودی خۆت ببەخشیت.
چونکە ئەوەی تەنیا لەگەڵتا ئەمێنێتەوە خودی خۆتیت خۆت چونکە ئەوەی تۆی خۆش ئەوێت و بۆت ئەسوتێت تەنیا خودی خۆتەو بەس.
بەهیوام لە ساڵی تازەدا تاکە هیوامان خەندەبێت و بەس. [1]