ناونیشانی بابەت: گێڵگەى غەوار گەورەترین کێڵگەى نەوتى جیهان
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمەزە محەمەد#
کێڵگەى غەوار کەتا ئێستا 2011 بە گەورەترین کێڵگەى نەوتى لە جیهان ناسراوە دەکەوێتە شاری (الاحساء) لە شانشینی عەرەبی سعودی. ئەم کێڵگەیە لە ساڵی 1948 دۆزراوەتەوە بەڵام بەهۆی گەورەیی کێڵگەکەوە دۆزینەوەى چەندین ساڵی خایاندووە و لە پەنجاکانی سەدەى ڕابردوودا لە دۆزینەوەى بوونەتەوە .درێژی کێڵگەکە 280 کیلۆ مەترە وپانیەکەشی 30 کیلۆ مەترە.
بەرهەی نەوتى ئەم کێڵگەیە بە تەنیا 5 ملێون بەرمیلە لەرۆژێکدا کە دەکاتە زیاتر لە نیوەى بەرهەمى نەوت لە سەرانسەرى وڵاتی سعودیە. هیچ کێڵگەیەک نییە لە جیهاندا بەرهەمی شان لە شانی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە بدات. بە تەنیا 6 ی بەرهەمی نەوتى جیهان پێک دەهێنێت واتە ساڵانە 1825000 ملیار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.
$یەدەگی نەوتى کێڵگەکە$
کۆمپانیای(ئەرامکۆ)ی سعودی لە دوای توێژینەوەیەکى زانستی چر ئەوەى ساغ کردووەوە کە یەدەگی چەسپاوى ئەم کێڵگەیە 71 ملیار بەرمیلە کە دەکاتە یەدەگی هەموو نەوتى وڵاتی ڕوسیا. (ماسیۆ سیمۆنز)ی شارەزا لە بوارى نەوت لە پەڕتووکەکەیدا (رۆشناییەک لە بیاباندا twlight in the desert) لەو باوەرەدایە کە ئەوەندەى نەماوە بەرهەمی کێڵگەى غەوار بگاتە بەرزترین ئاستى پاشان دەست بەکەم بونەوە و نەمان دەکات بەڵام بەرپرسانی کۆمپانیای ئەرامکۆی سعودی ڕەخنەى توندیان ئاڕاستەى پەڕتووکەکە کردو ئەو زانیاریانەیان ڕەتکردەوە.
$دۆزینەوەى نهێنى نوێ$
لە مانگی کانونى یەکەمی ساڵی 2010 کۆمپانیاى ئەرامکۆ ئاشکرای کرد کە تیمێکى تایبەت بە خۆی توانیویانە هەندێ نهێنى نوێ لە بارەى کونیلەو درز (porosity and fractures)ەکانى پێکهاتەى کاربۆنى کێڵگەکەوە بدۆزنەوە کە دەبێتە مایەى زیادبوونى بڕی دەرهێنانى نەوتى خاو لە کێڵگەکە. هەر بۆ ئەم مەبەستە سەنتەرى (ئەکسیک) بۆ توێژینەوە لەگەڵ پەیمانگەى (ماسیتیۆتس) بۆ تەکنەلۆجیا (M IT) لە وڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بەشداری ئەو توێژینەوانە دەکەن لە پێناو داهێنانى تەکنەلۆجیای نوێ بۆ پەلەکردن لە زیادکردنى پڕۆسەى بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەى غەوار. بەرپرسانى کۆمپانیای ئەرامکۆ ڕایانگەیاندوە کە کاردەکەن بۆ درووستکردنى ئامێری وەها بچووک کە چەندین جار لە مووی سەر باریکتربێت بۆ بەکارهێنانى وەک پێوەرێک لەناو بیرە نەوتەکاندا. [1]