ناو: قانع
نازناو: قانع هۆمەربلی
ناوی باوک: مەحمود
ڕۆژی شەهیدبوون: #26-12-1994#
شوێنی لەدایکبوون: #هۆمەربل# ی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: #هیران نازەنین#
$ژیاننامە$
-ساڵی 1982 پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ەوە، لە کەرتی 7ی #تیپی 51ی گەرمیان#.
-یەکێک بووە لە پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی سنووری گەرمیان و بەشداری سەرجەم چالاکییەکانی پێشمەرگەی لەسنوورەکەی خۆی کردووە.
-لە ساڵی 1987 زۆر بەسەختی بریندار دەبێت و پاش ساڵێک دەگەڕێتەوە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە.
-بەداخەوە لە ڕێکەوتی 1994/12/26 لە هیران و نازەنین شەهید دەبێت.[1]