شەش بەن و دوو قاپ و دارێکە.
مەبەست لە تەرازووە، (تەرازووی بەن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دوو تا و شەش تاڵ بەنی نەپسێن پێکدێ کە بە دارێکەوە هەڵدەواسرێ، بۆ کێشانی میوەهات و دانەوێڵە بەکاردێ) ، شەش بەن دوو قاپ، مەبەست لە دوو تای تەرازووە کە یەکی بە سێ تاڵ بەن هەڵواسراوە بە دارێکەوە. وەڵام (تەرازوو) . [1]