دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئافتاو ساڵح) دایکی هەرسێ شەهید (جوامێر و زولفەقار و موختار)م بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو خاتوو ئەفتاو ساڵح دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
26ی کانوونی یەکەمی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!