دەقی پەیامەکەی ئومێد خۆشناو:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەى جەژنى لە دایکبوونى حەزرەتى مەسیح (سڵاوى خواى لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانى کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
هيوادارين ئەم جەژنه ببێتە مایەى ئارامى، خۆشگوزەرانى و بەختەوەرى بۆ هەموو لایەک و پەرەپێدانی زیاترى کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری #هەولێر#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!