دواى ئەوەى بەرپرسێکى ئێرانى ئامادە نەبووە بچێتە #بەغدا# بۆ بینینى سەرۆک کۆمارى ئێڕاق، سەرۆک کۆمار بە ناچارى خۆى دێتە سلێمانى بۆ بینینى ئەو بەرپرسە ئێرانییە.
سەردار عەبدول ڕەزا مسگەریان، بەرپرسی قەرارگای ڕەمەزان لە #کرماشان# کە تایبەتە بە کاری سیاسی و سەربازی لە ئێڕاق و هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژى دووشەممە، 26ى 12ى 2022، سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە، #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆمارى ئێڕاقیش داواى لێکردووە سەردانى بەغدا بکات بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ ناوبراو، بەڵام ناوبراو بە بیانوى نەبوونى کات ئامادە نەبوو بچێتە بەغدا.
دواتر سەرۆک کۆمار بە فڕۆکەیەکى تایبەت لە بەغداوە هاتۆتە شارى سلێمانى بۆ بینینى ئەو بەرپرسەی ئێران و دواتر گەڕاوەتەوە شارى بەغدا.
مسگەریان لەگەڵ بەرپرسانى یەکێتیى لە #سلێمانى# کۆبۆتەوە و بەشێک لە یەکێتیش لەگەڵ ئەوەدا نین کە کەسێک لە ئاستى سەرۆک کۆمارى ئێڕاقدا بێت خۆى داوا بکات ئەفسەرێکى ئێرانى ببینێت. [1]