وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆی تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە. بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران بە پڕۆژەکەدا بچێتەوە و ڕەوانەی پەڕڵەمانی کوردستانی بکات.
حکومەتی هەرێم، دەیەوێت یاساکە بارگرانی دارایی درووست نەکات، بەڵکوو چاوی لەوەیە بەهۆی خانەنشین بوونی بەشێک لە هێزەکانی ناوخۆ، پارەی تەرخانکراو بۆ موچە کەم ببێتەوە.
لە ئێستادا کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ خانەنشین بن مووچەکانیان زۆر کەم دەکات بە جۆرێک مووچەی خانەنشینی بەشێکیان لە 250 هەزار دینار تێناپەڕێت.
بەپێی ڕەشنووسەکەی حکومەت کەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێتە 400 هەزار بێت و تەمەنی خانەنشینی لە 45 ساڵیدا جێگیر دەکرێت. کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ لە حاڵەتی هەبوونی 15 ساڵ خزمەت و گەیشتن بەو تەمەنە دەتوانن خانەنشین ببن.
هۆکاری کەمبوونەوەی موچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری موچەی هێزەکانی ناوخۆ بریتییە لە دەرماڵەی مەترسی و خۆراک لە کاتی خانەنشین بوون ئەو دەرماڵانە هەژمار ناکرێن.
وەزارەتی ناوخۆ یەکەمین وەزارەتی هەرێمە بۆ زۆری پشکی مووچە و مانگانە بۆ مووچە پێویستی بە 179 ملیار دینارە لە کۆی 893 ملیار دیناری مووچەی مانگانە کە دەکاتە 20٪ ی کۆی مووچە. [1]