دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیس:
لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی# 7 تۆمەتباریان دەستگیرکرد
دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمار کرد کەوا کچەکەی دیار نەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دەرکەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکیەوە لە تیکتۆک کچەکە ماڵی بەجێ هێشتووە و لەترسا هەڵاتووە .
پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەسپێکرد و سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردبۆوە، دواتر لە ماوەیەکی کەم دا کچە ونبووەکە دۆزرایەوە و دەرکەوت لە ماوەی دیارنەمانیدا لە لایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوە و لەناو شوقەیەکدا دەستبەسەرکراوە و دەستدرێژی سێکسییان کردۆتەسەر.
لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن .
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەکانی:
(ب، خ، ن لەدایکبووی 2005 – م، ڕ، م لەدایکبووی 2002 – م، م، ق لەدایکبووی 1999 – گ، م، م لەدایکبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایکبووی 1995 – چ، ع، ح لەدایکبووی 1993-ر، س، س لەدایکبووی 1989)
بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی ئێراقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.
جێی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر کچەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ چارەسەری پزیشکی و پشکنینی پێویست لەو بارەیەوە، لە ئێستاشدا و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر (خانەی داڵدەدان) لە سلێمانی کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان. [1]