دکتۆر نازناز محەمەد قادر، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە مێژووی کورد، دەربارەی کار و چالاکییەکانی #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، کە لە ماوەی حوکمڕانی و دەسەڵاتی خۆیدا کاری زۆری بۆ بەدیهێنانی یەکسانی نێوان ژن و پیاو کردووە.
ئەو دکتۆرەیە دەربارەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: (لە ماوەی حوکمڕانی خۆیدا زۆر کاری گرنگ و شوێندانەری لە بواری ئافرەتاندا کردووە و چەند دام و دەزگایەکی تایبەتی بەم پرسەی کردۆتەوە، بۆیە لەناو ژنانی چالاک و ڕێکخراوەکان، وەک تاکە سەرکردەی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان ناودەبرێت).
هەروەها دکتۆر نازناز لەبارەی چۆنێتی کاری نێچیرڤان بارزانی بۆ دەرچوونی یاسای باری کەسی باسی لەوەشکردووە، (ئەو خۆی شەخسی کاری بۆ ئەم یاسایە کردووە و زەمینەی بۆ ڕەخساندووە، لەگەڵ زانایانی ئایینی وەکوو دکتۆرە مستەفا زەڵمی دادەنیشت، کاریگەری لەسەر ئاڕاستەی ڕاگەیاندنەکان هەبوو. لەگەڵ فراکسیۆن و حزبەکان کۆدەبۆوە، چونکە دەرکردنی ئەم یاسایە شۆڕشێک بوو لەناو کۆمەڵگەی پیاوسالاری).
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم یاسایە لەگەڵ دەرچوونی توانی سەربکەوێ و گرنگترین خاڵی نەهێشتنی فرەژنی بوو لە کوردستان.
د. نازناز دەشڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هیچ کات درێغی نەکردووە لە یارمەتیدانی ڕێکخراوە حکومی و نا حکومییەکان، بە تایبەتی ئەوانەی کاریان بۆ دۆزی ژنان کردووە، لە بابەتی دەرچوونی گۆڤار و پەڕتووک و بڵاوکراوەکانی تایبەت بە ژنان، یارمەتی دەدران مەسەلەی یەکسانی جێندەری بووە خەمی هەمیشەیی نێچیرڤان بارزانی. [1]