دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین ڕەمزی عەبدوڵڵا حەمەڕەش
دڵگران و خەمبارین بۆ کۆچی ناوەختی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵڵا حەمەڕەش) برای هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵڵا و کوڕی شەهید عەبدوڵڵاحەمەڕەش و برای شەهید شەوکەت لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی لێپرسراوی مەکتەب و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانتان پێڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین.
هەڤاڵ ڕەمزی یەکێک بووە لە تێکۆشەریک و پێشمەرگەیەکی دێرین و کاردێکی دیاری یەکێتی لە کەرکووک و لێپرسراوی بەشی ئاماری مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک بووە، لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر بووە و لەپێناو کوردایەتیدا باوکی و برایەکی گیانیان بەختکردووە و شەهیدبوون لەم ڕۆژە ماتەمینییەدا داوا لەیەزدانی مەزن دەکەین ڕۆحی کاکە ڕەمزی جوانەمەرگ بەبەهشتی بەرین شادبکات و ئارامی و سەبوری بە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت .
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!