دەقی پرسەنامەکەی دامەزراوەی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#:
برات بەڕێزو خۆشەویست کاک ڕفعەت عەبدوڵا
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە.. هەواڵى کۆچی دوایی (رەمزی عەبدوڵا)ی برای بەڕێزتانمان بیست.
کۆچکردوو کەسایەتیەکی تێکۆشەرو خەباتگێڕێکی ماندونەناس و پێشمەرگەی دێرین و جوامێرێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو کە تەمەنی خۆی هاوشان لەگەڵ نیشتمان پەروەرانی بنەماڵەکەی بە گەل و خاک و وڵات بەخشی، کۆچی دوای تێکۆشەر (رەمزی عەبدوڵا) جێگەی داخ و کەسەرێکی زۆرە.
لەم بۆنە غەمناکەدا؛ پرسەو سەرەخۆشی لەئێوەو خزمان و کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. لە ناخەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانین؛ دواین ناخۆشیتان بێت.
خودای بەخشندەو میهرەبان لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشتی بەرین بێت، خودا ئارامی و سەبوریتان پێبدات و دوای ناخۆشی بنەماڵە نیشتمان پەروەرەکەتان بێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
باڵیۆز د. محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!