دەقی پرسەنامەکەی یوسف گۆران:
بیستنی هەواڵی شەهید بونی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، دوای 54 ڕۆژ مانەوە بە برینداریی لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا دڵگران و خەمباری کردین، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و کەسوکار و بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دەکەین.
ئاکام عومەر وەک فەرماندەیەکی قارەمان و چاونەترس لە شەڕی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانی #داعش# و بەرپاکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان ڕۆڵی دیارو کاریگەر بووە، بۆیە تا دوا ساتی ماڵئاوای لەپێناو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و پاشماوەکانی داعش وەک قارەمانێک ژیاو گیانی خۆی کردە قوربانی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
بەو بۆنەیەوە جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی هەموان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو دڵنەوای بە هەموان ببەخشێت.
د. یوسف گۆران
لێپرسراوی مەڵبەندی گشتی دیراسات[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!