دەقی پرسەنامەکەی ئەحمەد زرار:
پەیامێک لەلێپرسراوی مەڵبەند24ی ڕێکخستنی ڕاپەڕینەوە
شەهید بوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان (ئاکام عومەر) ئێمەو هەموومانی لەناخەوە دڵتەنگ و خەمبار کرد، لەدەستدانی ئەو فەرماندە جوامێرە خەسارەتێکی گەورە بوو لەهێزە چەکدارەکانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوت، بۆ ئەم کۆستە خەمناکە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی و گشت ئەفسەرو پێشمەرگەو هاوسەنگەرەکانی لەهێزی کۆماندۆی کوردستان دەکەین .
ڕۆڵی گەورەی شەهید ئاکام لەناو هێزی پێشمەرگەو هێزی کۆماندۆ و نەبەردییەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا نمونەی قارەمانێتی بووە لەمێژوودا بەڕەمزی پڕ لەجوامێریی دەمێنێتەوە، لەم کۆستەدا داواکارین لەیەزدانی مەزن ڕۆحی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بەخانەوادە و کەسوکارو هاوسەنگەرانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
ئەحمەد زرار
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!