دەقی پرسەنامەکەی #مەریوان# حاجی جەمال:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە. هەواڵی گیان فیداکردنی شەهید فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان (ئاکام عومەر)مان بیست.
مەرگی ئەم فەرماندە لاوە قارەمانە ناخی هەژاندین؛ لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم؛ ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید (ئاکام عومەر) و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دەکەم.
لە خوای گەورەو میهرەبان داوادەکەین؛ ڕۆحی پاکی شەهید (ئاکام عومەر) بە بەهەشت بەرین بسپێرێت.
خودا لەم خەم و پەژارەیەدا؛ ئارامی و سەبوری بە کەس و کارو خزم و هاوسەنگەرانی ببەخشێت.
ڕۆحت شادبێت.. فەرماندەی قارەمان و پارێزەری خەڵک و خاکی کوردستان.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
مەریوان حاجی جەمال[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!