دەقی پرسەنامەکەی ڕزگار حاجی حەمە:
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵی فەرماندە ( ئاکام عومەر)مان بیست، شەهیدبوونی ئەم فەرماندەیە خەسارەتێکی گەورەوی بە هێزەکانی پێشمەرگە کوردستان گەیاند، فەرماندەیەکی لاو و پڕ وزە لە ماوەی کارکردنیدا بەوپەڕی توانا و هێزی خۆیەوە ڕووبەڕووی تیرۆرستان بووه و خاکی کوردستانی لێ پاراستن.
بۆ ئێمەى یەکێتیش خەباتی نەبڕاوەی فەرماندەکانمان بەردەوامه و بە گیانی خۆیان وەک بەڵێنیان دابوو کوردستان دەپارێزن.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان
سەرشۆڕی و نەمانیش بۆ تیرۆرستان و نەیارانی خاک و وڵات
ڕزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
ل. دەزگاى هەڵبژاردنەکان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!