دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#:
بەڕێز مام ئەنوەر دەرەویانی پێشمەرگەی پارتیزان و دانەبڕاوی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# .
کەسوکارو خانەوادەی تێکۆشەر ( نەجات محەمەد )
بەداخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ( نەجات محەمەد ) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە بەشداری شۆڕش بوون و قوربانی بەخشبوون لەپێناو خەباتی کوردایەتی .
شەھید فەرماندەو قارەمان ھەژار دەرەویانی براشتان ھەر لەو پێناوەدا خۆی بەختکرد کە جێگای شانازی ھەموولایەکمانن .
بۆ ئەم خەمە گەورەیە ھاوبەشی خەمتانین ڕۆحی کۆچکردوو بۆ ھەمیشە شاد خوای گەورە سەبرو ئارامیتان پێببەخشێت .
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
20 / 12 / 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!