بابەت: تەندروستی
پەڵەکە لەسەر هەندێک بەشی پێست دەردەکەوێت، بەهۆی ئەوەیە کە ئەو خانانە زیاتر میلانین بەرهەم دەهێنن و ڕەنگی پێست دەگۆڕن، بەڵام هیچ ئازارێکیان نییە.
پەڵەی سەر پێست زیاتر لەم بەشانە دەردەکەوێت:
پشتی دەست
ڕوخسار
شان
هۆکارەکانی دەرکەوتنی پەڵەی سەر پێست:
1- بەرکەوتنی تیشکی خۆر، ئەمەش بۆ هەموو کەس وەکوو یەک نییە، لە هەندێک کەسدا بەرکەوتنی تیشکی خۆر پەڵە درووست دەکات.
2- گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی جەستە، کە زیاتر ئەمە لە خانماندا ڕودەدات، بە تایبەتیش لە ماوەی دووگیانیی.
3- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمانی پزیشکی.
4- هەوکردن، بەتایبەتی ئەو هەوکردنانەی لەسەر پێست درووست دەبن، وەکوو ئەکزیما، زیپکە و سەدەف.
5- درووست بوونی برین لەسەر پێست، وەکوو شوێنی پێوەدانی مێروو، سووتان یان هەر برینێکی دیکە کە زۆرینەیان بەپێی تێپەڕینی کات کاڵ دەبنەوە.
6- تووشبون بە نەخۆشی شەکرە. [1]