ناو: حالی
نازناو: حالی کەلۆکی
ناوی باوک: پیر محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: 1905
ڕۆژی شەهیدبوون: #15-05-1963#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کەلۆک#
شوێنی شەهیدبوون: #پیران#
$ژیاننامە$
حالى باپیر محەمەد، ساڵی 1905 لە گوندی کەلۆکى سەربە شارەدێی پیران لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، لە 21ی حوزەیرانی 1932 لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی کۆماری تورکیا بووه، بەڵام دواى ئەوەى لە ساڵى 1933 دەسەڵاتدارانى تورک #شێخ ئەحمەدى بارزانى# ڕادەستى حکومەتى ئێڕاق دەکەنەوە، خانەوادەى ئەوانیش وەک تەواوى ئەو خانەوادانەى لەگەڵ شێخ ئەحمەد ئاوارەى باکوورى کوردستان بووبوون، دێنەوە باشوورى کوردستان. پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤێت خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی ئامینە سۆفی ئەحمەد بووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێک بوونە بەناوەکانی حەسەن کە لە ساڵى 1940 و حسێن لە ساڵى 1943 و هەمین لە ساڵى 1944 لە دایکبوون. هەردوو زمانی کوردی و ڕووسی زانیوە، لە ڕێکەوتی 15ى ئایاری 1963 بەهۆی برینداربوون کۆچی دوایی کردووە و لە چیای پیران لە گردی برێمکا بەخاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1931 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی یەکەمی بارزان کردووە، لە ڕێکەوتی 3ى نیسانی 1932 بەشداری لە شەڕی مەیدانداری دۆڵا ڤاژی کردووە. ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە، هەمان ساڵ لە ڕێکەوتی 2ى تشرینی یەکەم بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی #شانەدەر# و لە 12ی تشرینی یەکەم بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی خێرەزۆک و لە 15 تشرینی یەکەم بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی بیراکەپراى کردووە، هەر لە ساڵى 1943 و لە درێژەى هەوڵەکانى شۆڕش بۆ دەستگرتن بەسەر بنکەکانى پۆلیس لە ڕێکەوتی 20ى تشرینی یەکەم بەشداری گرتنی بنکەی پۆلیسی شێروان مەزن و لە 6ى تشرینی دووەم بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی گۆڕەتوو و لە 10ى تشرینی دووەم بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی مەزنێ و کانیەڕەشی کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد#، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە. لە 29ی نیسانی 1946 بەشداریی شەڕی قاراوا لە ناوچەی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 23ى شوباتی 1947 بەشداریی شەڕی سیلوەى کردووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە و شەڕە بریندار بووە، لە 3ى ئاداریش لە شەڕی نەلۆس و لە 19ى ئادار بەشداریی شەڕی نەغەدە و شنۆى کردووە و پاشان بەشداریی شەڕەکانی پەسوێ و بۆکانی کردووە.
لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتى 19/4/1947 لە ڕێگاى (خواکوڕک و دەشتى بەرازگرەوە) بە خاکى کوردستانى باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەى شێروان و مزورى.
دواى گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ڕێکەوتى 15/5/1947 لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەوە یەکێتى سۆڤیەت دەدەن، لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕى گەلی قتور و شەڕى پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دواى سەختى و ماندووبوونێکى زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچۆوە وەکو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریاى خەزەر لە باکۆى پایتەختى کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە.
پاش مامەڵەى خراپى جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ هەڤاڵانى، بارزانی بڕیاردەدات کەمپە سەربازییەکەى لە 29ی ئابی 1948 لە کۆماری ئازەربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگای چرچوک لە نزیک تاشکەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستان و لەوێش لە مەشقی سەربازی بەردەوام دەبن.
لە ئاداری 1949 لەگەڵ هەڤاڵانی بە شێوەی دەستە و تاخم بە شەمەندەفەر بەسەر گوندە هەرەوەزییەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا دابەشکران و لە کێڵگەی کۆلخۆزەکان(ئەو زەویانەى خەڵک بە کرێ لە حکومەت دەیگرتنەوە و دواتر بەشى حکومەتیان دەدایەوە) کاریان دەکرد.
دواى هەوڵێکى زۆر و ناردنى چەندین نامە لەلایەن جەنەڕاڵ بارزانییەوە بۆ ستالین، دواجار نامەیەک دەگاتە دەست ستالین کە تێیدا بارزانى باسى دەردەسەرییەکانى هەڤاڵانى خۆی تێدادەکات و ئەویش دەستبەجێ بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخى هەڤاڵانى بارزانى و دواجار بڕیارى لێژنە ئەوە دەبێت کە هەموویان لە شارى ڤریڤسکى کۆبکرێنەوە، بۆیە ناوبراو لە مانگی تشرینی دووەمی 1951 دەچێتە شاری ڤریڤیسکی لە سۆڤیەت.
دواى شۆڕشى 14ى تەموزى 1958 لە ئێڕاق و گەڕانەوەى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە 25ى شوباتى 1959 و بەپێى هەردوو ماددەى سێیەم و حەوتەم و بڕگەى (أ) لە ماددەى دەیەم و کارکردن بە ماددەى (11) بە پشت بەستن بە یاساى هەموارکراوى ژمارە 19 لە ساڵى 1959 دا، خۆى و هەڤاڵانى بەر لێبوردنى گشتى کەوتوون.
لە ساڵى 1958 کۆمارى ئێڕاق بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، ناوبراو لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە. لە ڕێکەوتی 14 لەسەر 15ى حوزەیرانی 1963 بەشداری شەڕی سەری ئاکرێ و بەشداری شەڕەکانی ناوچەی ڕێکان، ناوچەی زێبار، چیای پیرس و سۆفیەکانی کردووە، لە شەڕەکانی چیای پیرس و سۆفیەکان بریندار بووە،
[1]