دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو عەمید عەبدوڵا*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (عەمید عەبدوڵا) لێپرسراوی بەشى هوشیارى لیواى یەکی پاراستنی #سلێمانی#-م بیست.
عەمید عەبدوڵا کەسێکی دڵسۆز لەکارەکەی و خەمخۆری پاراستنی ئاساییش و سەروماڵ و گیانی هاوڵاتییان بوو، لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی هەموومانەو بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادە نیشتمانپەروەرەکەیان دەکەم و بەهاوبەشى خەمیانم.
خواى گەورە لێى خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگاى بەهەشت بێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!