دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو ئارام کەریم تۆبزاوەیی*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (ئارام کەریم تۆبزاوەیی)م بیست.
کۆچکردوو کارمەندێکی بەئەمەک و خەمخۆری خۆپارێزی بوو لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، هەمووکات لە خەمی تەندروستی گشتیدا بوو، لەسەردەمی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناشدا ڕۆلێکی گرنگی بینی لەخزمەتکردن بەهاوڵاتیانی سنورەکە.
بۆ ئەم کۆچە ناوادەیە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم، خواى گەورە لێى خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگاى بەهەشت بێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!