نازناو: تاریق - شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز- شێخ ئیسماعیل سافی- شێخ ئیسماعیل هیرانی
ناوی باوک: عەزیز مستەفا عەبدوڵڵا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-06-2017#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار، ئیسماعیل عەزیز مستەفا عەبدوڵڵا، ناسراو بە (شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز شێخ ئیسماعیل سافی شێخ ئیسماعیل هیرانی ئیسماعیل مەلا عەزیز هیرانی تاریق ) ، ساڵی 1963 نوێنەری کۆنگرەی گشتی لە شارۆچکەی #کۆیە#ی (یەکەمی گەل) سەر بە پارێزگای #هەولێر# بووە، ساڵی 1964 دژ بە باڵی مەکتەبی سیاسی وەستاوەتەوە، ساڵی 1964 له کۆنگرەی شەشەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی1967دا نوێنەری کۆنفڕانسی سەربازی- ڕامیاری کانی سماقی هەولێر بووە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەم لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1943 لە شاری هەولێر لە دایکبووە، لە بنەماڵەی شێخەکانی هیرانە، کە سەر بە ڕێبازی قادرین، نەوەی شاعیر و سۆفیی کورد مستەفا عەبدوڵڵا عەلی ناسراو بە #سافی هیرانی# و کاک مستەفا هیرانی (1873 -1942) و نوچرکی هۆزانڤان و سۆفیی کورد شێخ عەبدوڵڵا عەلی مستەفا ناسراو بە سانی ( 1906) یە، بنەماڵەکەیان لە شێخ سلێمان بەگی میری تیرەی میر مەحمەری هۆزی خۆشناوەوە دەست پێ دەکات، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوونەتە باشووری کوردستان و پێدەچێ لەگەڵ شاڵاوی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵاندا گەیشتبنە دەڤەری خۆشناوەتی و شێخ سڵێمان بەگ ڕێبازی قادریی لە شێخ تەهای بەدلیسی وەرگرتووه، شێخەکانی ئەم بنەماڵەیە بە کاکی هێران ناسراون، بەڵام بەپێی دەستنووسی سراج السالکین لە نووسینی شێخ حسێنی قازی بەرزنجی کەسایەتییەکی وەک مستەفا خۆشناو ناسراو بە شامی لەگەڵ شێخ ئیسماعیلی بەرزنجیدا لە شاری بەغداوە بۆ گوندی #قازانقایە# ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# ئەمڕۆ دەگەڕێتەوه و تەریقەتی قادری لە شێخ ئیسماعیل وەرگرتووە و پاش ماوەیەک موڵەتی خواستووە و بۆ شاری کۆیە و دەڤەری خۆشناوەتی گەڕاوەتەوە ، لە ڕێکەوتی 25ی تشرینی یەکەمی 1979 بە فەرمانێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بە بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی حکومەتی خۆجێ دامەزراوه، لە ڕێکەوتی 10ی حوزەیرانی 2017دا بە نەخۆشی لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی خێزانی شێخانی هیران لە شارەدێی هیران سەر بە پارێزگای هەولێر بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی، فارسی و تورکی بووە.
خەباتنامە
شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز ساڵی 1956 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1957 دامەزرێنەر و یەکەمین بەرپرسی لێژنەی ڕێکخراوی هیرانی سەر بە لێژنەی #شەقڵاوە#ی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووه، ساڵی 1959 کراوەتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوەی سەر بە لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێراق، ساڵی 1961 بەرپرسی کۆکردنەوەی پیتاک بۆ هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول لە سنووری شاری هەولێر بووە، ساڵی 1963 ئەندامی لێژنەی کۆکردنەوەی پیتاکی هەولێر بووە بۆ هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول لە چیای قەرەچوغ لە سنووری پارێزگای هەولێر، له دوای کودەتای 8ی شوباتی 1963ی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی 1963 نوێنەری کۆنگرەی گشتی لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1964 دژ بە باڵی مەکتەبی سیاسی وەستاوەتەوە و پشتگیری باڵی سەرۆک جەنەراڵ مستەفا بارزانی (1903- 1979) کردووە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 1964دا ئەندامی لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشەم لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1964 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بارەگای لە گوندی نازەنینی سەر بە پارێزگای هەولێر بوو، ڕۆڵی لە خۆڕێکخستنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بە تایبەتی لە شارۆچکەکانی شەقڵاوە هەبووە، لە مانگی کانونی یەکەمی 1965دا وەک بەرپرسی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەوازێکی بۆ دەوڵەمەندەکانی شاری هەولێر بەڕێ کردووە بە مەبەستی کۆکردنەوەی پیتاک بۆ پێشمەرگەکانی سنووری هەولێر و بە هاوکاری پارێزەر موحسین دزەیی ئەم کارە ئەنجام دراوە، له ڕێکەوتی 10ی شوباتی 1965دا وەک بەرپرسی لێژنەی لقی دوو سەرکەوتووانە سەرپەرشتیی مانگرتنی بازاڕی شاری هەولێری کردووە، بە مەبەستی گوشارخستنە سەر حکومەتی ئێراق کە خۆی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی حوزەیرانی 1966 دەدزییەوە، ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتەم لە شارەدێی #گەڵاڵە#ی سەر بە سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1966 بە جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی1967دا نوێنەری کۆنفڕانسی سەربازی- ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) بووە، ساڵی 1967 بۆ جاری دووەم بە بەرپرسی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، ساڵی 1969 بۆ جاری سێیەم بە بەرپرسی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، لە کۆتایی ساڵی 1969دا لە لێژنەی لقی دوو بە جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، ساڵی 1970 لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە لە کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ڕۆژی یەکشەمەی 16ی ئابی 1970 لە شاری هەولێر بە بۆنەی تێپەڕبوونی بیست و چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وتەی لێژنەی لقی دووی خوێندووەتەوە، ساڵی 1970 ئەندامی کۆمەڵەی زانستی کوردی (جمعیة الثقافة الکوردیة) بووە، ساڵی 1970 کارگێڕی لێژنەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی 16ی ئابی 1971 بەشداری ئاهەنگی یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بارەگای لێژنەی لقی پێنج لە شاری #بەغدا# کردووە و بەم بۆنەیەوە پێشوازی لە کارداری دیپلۆماسیی باڵیوزخانەی یەکێتی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەت کردووە، لە ڕێکەوتی 30ی ئاداری 1972 بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە شاری سلێمانی کردووە. ساڵی 1972 وانەبێژی خولی چوارەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1972 بەرپرسی دووەمی لێژنەی لقی پێنج بووە، ساڵی 1972 لە پشتگیرانی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێراق بووە، لە سەرەتای مانگی نیسانی 1974دا پێش بەرپابوونی شەڕ لەنێوان هێزەکانی حکومەتی ئێراق و سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوولدا بە ماوەیەکی کوورت هەر بە فەرمانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕایەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی 1987 پەیوەندی بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەبووە و بە ناوی نهێنی تاریقەوە چالاکی سیاسی و پارتایەتی لە پارێزگای هەولێر نواندووە، ساڵی 1990 پەیوەندکاری نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە چەکدارە خیڵەکییەکانی پارێزگای هەولێر بۆ سازدانی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان ساڵی 1991 بووە، ساڵی 1991 بە شێوەیەکی چالاک بەشداری ڕاپەڕینی شاری هەولێری کردووە، لە ڕێکەوتی 22ی ئابی 1993 لە کۆنگرەی یازدەیەم لە شاری هەولێر بە هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو هەڵبژێردراوە. لە ساڵی 1999 نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ساڵی 2010 کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە.
لە بەرهەمەکانی:
وردبوونەوە لە ڕێکخستنەکان 1999.
[1]