ناو: سەید عەزیز
نازناو: سەید عەزیز شەمزینی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا عەبدولقادر عوبەیدوڵڵا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-03-1999#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #شەمزینان# ی باکووری کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #ورمێ# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
$ژیاننامە$
عەزیز عەبدوڵڵا عەبدولقادر عوبەیدوڵا، ناسراو بە (سەید عەزیز شەمزینی)، ئەفسەر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1959 لە کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لە کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی ماوەت بووە.
عەزیز عەبدوڵڵا عەبدولقادر عوبەیدوڵا نەوەی #شێخ عوبەیدوڵای نەهری# ڕێبەری شۆڕشی 1880ی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستانە، بنەماڵەکەیان کۆچێنراون بۆ شاری ئێستانبوڵ پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی 1924 شێخ عەبدولقادری باپیرەی و شێخ محەمەدی مامی و شێخ سەعید و دکتۆر فوئاد ئامەدی لەگەڵ 150 کەسایەتی گرنگی کوردستان لە ئێستانبوڵ گیران و ڕەوانەی دادگەی ئیستقلالی ئەتاتورکی کران و پاش ماوەیەک لەسێدارە دران، پاش ئەوەی باوکی لە دژی حکومەتی تورک شەڕ دەکات، لە ساڵی 1924- 1925 دێنە باشووری کوردستان و لەسەر داوای دەوڵەتی تورک، ئینگلیز و عەرەب لە ئێڕاقدا بە زۆر لە گوندی #باتاس# لەنێوان #ڕواندز# و #هەولێر#دا نیشتەجێیان دەکەن وەزیری ناوخۆی پاشایەتی ئێڕاق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ڕەگەزنامەی ئێڕاقی نەداوە بە بیانووی ئەوەی کە خەڵکی باکووری کوردستانە، هەرچەند لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانی خاوەن موڵک بووە لە باشووری کوردستان، لە باکووری کوردستان لە دایک بووە و سەرەتای خوێندنی ئایینی لای باوکی بووە، ساڵی 1923 بەهۆی هێزێکی سەید تەهای نەهری خاڵی لە دەستبەسەری لە گوندی نەهری ڕزگاری بووە و بۆ ڕواندز دەگواسترێتەوه، ساڵی 1926 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی باتاس لە سنووری پەروەردەی هەولێر و لە 1932لە #شەقڵاوە#ی سەر بە پارێزگای هەولێر خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، لە 1933 خوێندنی ناوەندی لە شاری هەولێر دەست پێ کردووە و لە 1934 لە شاری موسڵ پۆلی سێیەمی ناوەندی تەواو کردووە، ساڵی 1935 چووەتە قوتابخانەی دواناوەندی لە شاری بەغدا و ساڵی 1936 تەواوی کردووە، ساڵی 1937 لە کۆلێژی سەربازیی بەغدا وەرگیراوە، لە ساڵی 1938 بە پلەی مولازمی دووەم خوێندنی سەربازیی تەواو کردووە، ساڵی 1939 قوتابخانەی سوارەی سەربازیی تەواو کردووە و لە #کەرکووک# و موسڵ کاری کردووە، ساڵی 1940 بووەتە مولازمی یەکەم، پاش ساڵی 1991 جارێکی تر چووەتەوە شاری ورمێ، بە دەستێکی نادیار لە ناو ماڵەکەی خۆی تێرۆر کراوه، لە ڕێکەوتی #07-03- 1999# لە ناو ماڵەکەی تەقەی لێدەکرێ و لە ڕێکەوتی شەوی #14-03-1999# لەبەر سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی ورمێ کۆچی دوایی کردووە، جگە لە کوردی زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، ڕوسی و فارسی و کەمێک فڕەنسیشی زانیوه.
$خەباتنامە$
ساڵی 1940 پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی هیوای کوردەوە کردووە، ساڵی 1942 بۆ بەتالیۆنی زرێپۆش و بەشی میکانیک گوازراوەتەوە، ساڵی 1943 لە ڕیزەکانی سوپای پاشایەتی ئێڕاقدا بووەتە نەقیب، لە مانگی ئاداری 1944 ئەندامی شاندی حزبی هیوای کورد بۆ پێشوازی لە نوێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) لە شاری کەرکووک بووە. ساڵی 1944 بە هاوڕێیەتی #میرحاج ئاکرەیی# و #مستەفا خۆشناو# بە نوێنەرایەتی حزبی هیوای کورد دیداریان لەگەڵ #مستەفا بارزانی# مستەفا بارزانی کرد و سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوکاریان دووان، ساڵی 1944 لەبەر ناڕەزا یەتی لە سیاسەتی حزبی هیوای کورد لە ڕیزەکانی دوورخراوەتەوە، لە ڕێکەوتی #25-01-1944# لە بەرەی مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر ئەفسەری پەیوەندی دەسەڵاتدارانی پاشایەتی ئێڕاق بووە لەگەڵ شۆڕشگێڕانی شۆڕشی دووەمی بارزان (1943-1945)دا، ساڵی 1945 ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەستی سوپای سووری یەکێتی سۆڤێتی کردووە و لە ماڵی باوکیدا ماوەتەوە، لە ڕێکەوتی #11-11-1945# چووەتە ناو حزبی دێموکراتی کوردستانەوە، لە ڕێکەوتی #22-01-1946# بەشداری مەراسیمی جاڕدانی کۆماری دیموکراتی کوردستانی لە شاری مەهاباد کردووه، لە ڕێکەوتی #15-04-1946# بە هاوڕێیەتی 280 قوتابیانی ئازەری و کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر فەرماندەیی ماژۆری فڕۆکەوان سەید تەقی موسەویدا وێستگەی شەمەندەفەری تەورێزی بەرەو شاری باکۆ بەجێ هێڵاوە، لە ڕێکەوتی 18 نیسانی 1946دا گەیشتووەتە باکۆ و لە کەمپی سەربازی ساڵیانکۆچ بە مەبەستی مەشق جێگیر بووە، ساڵی 1948 ئەندامی سەرکردایەتی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆنفڕانسی باکۆ) لەسەر پشکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1951 باوکی یارمەتی حەمە مەولود چرچ پێشمەرگەی کۆماری دیموکراتی کوردستان داوە بۆ چوونە یەکێتی سۆڤێت بۆ زانینی هەواڵی ئەو، لە مانگی ئاداری ساڵی 1954 لەسەر داخوازی جەنەراڵ مستەفا بارزانی (1903-1979)ی لە کاربەدەستانی یەکێتی سۆڤێت بە مەبەستی خوێندنی باڵا گواستراوەتەوە بۆ شاری مۆسکۆ، ساڵی 1957 بەشداری کۆنگرەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی جیهانی لە شاری مۆسکۆ کردووە، ساڵی 1957بۆ یەکەم جار لە مۆسکۆ چاوی بە #جەلال تاڵەبانی# (1933-2017) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان کەوتووە بە مەبەستی گەیاندنی ناو براو بۆ لای جەنەراڵ مستەفا بارزانی، ساڵی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بارزانیدا بە کەشتی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەی باشووری ئێڕاقەوە گەڕاوەتەوە خاکی نیشتمان، لە ڕێکەوتی 24 ئاداری 1959 ڕێگەی پێ دراوە بگەڕێتەوە ناو ڕیزەکانی سوپای کۆماری ئێڕاق و پلەی موقەدەمی وەرگرتووە و دواتر پلەی بۆ عەقید بەرز کراوەتەوە و بە مامۆستای زمانی ڕوسی لە کۆلێژی سەربازی بەغدا دامەزراوە، ساڵی 1959 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق بووە، ساڵی 1959 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1959 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاقدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵانی 1962- 1963 لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئێڕاقی بەند کراوە، لە ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، پاش ساڵی 1975 لە شاری ورمێ نیشتەجێ بووە، ساڵی 1979 لە شاری ورمێ وە گەڕاوەتەوە کۆماری ئێڕاق و لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە.
$بەرهەمەکانی$:
1.بزووتنەوەی نەتەوایەتی ڕزگاریخوازی کوردستان (جووڵانەوەی ڕزگاریی نیشتمانیی کوردستان) 1982، 1984
2. زیندەگیی من 2010.
[1]