خوا هەر خوایە
ئێستا بزن سواری گایە
مەبەست لە کەوشە، (کەوش: جۆرێک پێڵاوی کەلەپووری کوردییە، سەرەکەی بە مووی بزن دەچنن و ژێرەکەی لە چەرمی گا یان گامێش درووستدەکرێ) بزن سواری گایە، مەبەست لەسەری کەوشە کە لە مووی بزن درووستدەکرێ، ژێرەکەشی لە چەرمی گا. وەڵام (کەوش) . [1]