لەسەر ئەو ڕووداوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی #هوانە#ی #سلێمانی# ڕوویدا سێ کەسی تر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.
#سەرکەوت ئەحمەد#، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لە ئێستادا سێ کەسی تر بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی ئەوکچەی لە ناوچەی هوانەی سلێمانی هێرشی کرایەسەر دەستگیرکراوون، بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوان لەسەر ئەودۆسیەیە بەرزبۆتەوە بۆ 19 کەس و سەرجەمیان ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کچەکە لەلای پۆلیس سکاڵای تۆمارکردووە و وتەی لێوەرگیراوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە دیارنەمانی کچەکە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە. [1]