ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی دابەزینی ورگ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سەرەتا پێویستە هۆکارەکانی کۆبووونەوەی چەوری ورگ و جۆری ورگ دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت بە گوێرەی توانا.
$یەکەم ڕۆژ$
بەیانى:
1 هێلکەی کوڵاو و سێ دەنک زەیتوون و 1 کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز.
نیوەڕۆ:
3 شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو + 1 قاپ زەڵاتە
ئێوارە:
یەک قاپ لۆبیای کوڵاو + تەماتەی کاڵ
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
$دووەم ڕۆژ$
بەیانى:
1 قاپ ماستی کەم چەوری + 3 دەنک زەیتوون + 1 کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
100 گرام گۆشتی سوورکراوە بە چەوریەکەی خۆی یا زەیتی کەتان + یەک قاپ زەڵاتە
ئێوارە:
یەک قاپ زەڵاتەی گەورە + 1 کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
$سێەم ڕۆژ$
بەیانى:
دوو پەنیری کرافتی سێگۆشە + 3 دەنک زەیتوون + کووپێ چای سەوز یا قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
دوو شیش گۆشتی برژاو + یەک قاپ زەڵاتە + بیبەری توند و ئاوی لێمۆ
ئێوارە:
یەک قاپ فاسۆلیای سەوز + کاهوو + 1 کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
$چوارەم ڕۆژ$
بەیانى:
چوار گوێز + 1 کەوچکی زەیتی زەیتوون + 1 کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
چارەکێ مریشکی برژاو + یەک قاپ زەڵاتە
ئێوارە:
یەک قاپ ماست + شویت + کاهوو
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
$پێنجەم ڕۆژ$
بەیانى:
3 دەنک زەیتوون + 1 هێلکەی کوڵاو + 1 کووپ چای سەوز یا قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
سێ شیش گۆشتی برژاو + 2 شیش تەماتەی برژاو + قاپێک زەڵاتە
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
ئێوارە:
یەک قاپ ماست + شویت + خەیار
$شەشەم ڕۆژ$
بەیانى:
نیو پیاڵە بادام + 3 دەنک زەیتوون + 1 کووپ چا یا قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
1 ماسی برژاو + زەڵاتە
ئێوارە:
1 قاپ لۆبیای سەوز + زەڵاتە
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
$حەوتەم ڕۆژ$
بەیانى:
قاپێک ماستی مەڕ بێ سەرتوێژ + 3 دەنک زەیتوون + کووپێ چا یا قاوەی سەوز
نیوەڕۆ:
4 شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو + یەک قاپ زەڵاتە یا کاهوو
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتەی گەورە و یەک قاپ پاقلەی کوڵاو
کاتژمێر نۆی شەو:
کووپێک چای گوڵەبەیبوون یان ڕازیانە
- لەنێوان ژەمەکان دەتوانرێت یەک پەرداخ میوەی ڕێگاپێدراو بخورێت کە بریتین لە بلۆبێری، شلیک، ئەڤۆگادۆ، هەرمێ، کێوی، سێوی سەوز، هەنار، ڕۆژی دوو جار یان یەک بۆ دوو پیاڵە بادام یان دەنکە کوولەکە یا گوڵەبەڕۆژە یا سەوزەی وەک کاهوو و خەیار.
- وەرزش کردن ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک یان زیاتر بەڵام پێویستە بە تەنیا وەرزشی ورگ نەکرێت بەڵکوو وەرزشی تریش بکرێت.
- زوو نووستن و زوو هەستان خاڵی سەرەکی نەهێشتنی ورگ و درووست نەبوونەوەیەتی.
- وەرگرتنی تەواوکەری خۆراکی وەک ئۆمێگا سێ و ڤیتامین دی ئەگەر پێویست بکات.
- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان لانی کەم هەر کاتژمێرەو پەرداغیک.
- دوور کەوتنەوە لە خواردنی شەکری سپی و شیرینی و ئیشی هەویر و خواردنەوە گازی و وزەبەخش و کحوولیەکان.
- خواردنەوەی چا و قاوەی سەوز یا ڕەش ڕێگە پێدراوە بە بڕی سێ بۆ چوار کووپ ڕۆژانە بەڵام بێ شەکری سپی، ئەکرێت شەکری ستێڤیا یا حەپی شیرینکردنەوە بەکاربێت. [1]