ناونیشانی بابەت: شەربەتی چەوەندەر و چارەسەری بەرزی فشاری خوێن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ 2022 دەرخستووە کە خواردنەوەی یەک پەرداخ لە شەربەتی چەوەندر ڕۆژانە پێش ژەمی بەیانی بە سکی ناشتا ڕۆڵێکی کارا دەبینێت لە دابەزاندنی فشاری خوێن لەو کەسانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە .
دەمێکە زانراوە کە چەوەندر خۆی یان شەربەتەکەی یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن ئەدات بەهۆی:
1 - دەوڵەمەندە بە نتریەت کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ناترایت ئۆکساید کە یارمەتی کشانی بۆرییەکانی خوێن ئەدات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن .
2 - دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێک لە ماددە دژەئۆکسانەکان کە یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردن دەدات لەگەڵ ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کولیسڕۆڵی ناو خوێن .
3 - ڕەنگە سوورەکانی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی بێتالین کە هاوشێوەی جگەر یارمەتی پاکردنەوەی خوێن ئەدات لەگەڵ چارەسەری کەمخوێنی .
- دواجار شەربەتی چەندەر وەک هەموو گژوگیا و خۆراکێک دەرمان نییە تا بە تەنیا وەک چارەسەری فشاری خوین بەکار بێت و نەخۆش نابێ یەکسەر واز لە دەرمانی دابەزاندنی فشاری خوێن بێنێت، بەڵکوو دوای یەک مانگ یا زیاتر ئەگەر فشاری خوێنەکەی کۆنتڕۆڵ بوو، ئەو کاتە بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ دەکرێ دەرمانەکەی بوەستێنرێت یا کەم کرێتەوە و موتابەعە بکرێت. [1]