پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,974
وێنە 106,396
پەرتووک PDF 19,240
فایلی پەیوەندیدار 96,836
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
نووسینی دەقی پەروەردەیی و بەهاکان (پڕۆگرامەکانی هەرێم)
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوو وێنە لە بابەتی «منداڵی ژیر» و «راستگۆیی»دا

دوو وێنە لە بابەتی «منداڵی ژیر» و «راستگۆیی»دا
کاوە حەمەمراد

ئەم دوو وێنەیە لە بابەتی «منداڵی ژیر» و «ڕاستگۆیی»دا وەرگیراون (خۆێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی دووەمی بنەڕەتی، ل21، ل71) .
بۆچی منداڵێکی درۆزن و ترسنۆک و زەبوون بە جلی کوردییەوە وێنەی دانراوە؟ بۆچی بۆ منداڵێکی ژیر، چوست و چالاک، وێنەی منداڵێک دانراوە پانتۆڵ و کراسی پۆشیوە؟ ئەمە بێڕێزییە بە کورد و بە کولتووری کوردی و بە مافی منداڵ، ئەمە بەهیچ شێوەیەک جێی نابێتەوە لەژێر چەتری پەروەردەییدا، کە ئامانجی بێت مرۆڤی تەندرووست بێنێتە بەرهەم! پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی تا ئێستا دەخوێنرێت و لانەبراوە؟
سیستەمی پەروەردە بەو شێوەیەی هەیە و دەیبینین، لەسەرەتای شۆڕشی فەرەنساوە دامەزراوە، لەم سەردەمەدا ڕۆژی خوێندن 3تا7 کاتژمێر و بە درێژایی10بۆ12ساڵ فێرخواز دەخرێتە بەر خوێندن، بە شێوەیەکی سیستەماتیک وانەی پێ دەگوترێت، بەو ئامانجەی کادری پێویست و کارا بۆ دەوڵەت و کۆمەڵگە درووست بکات، جگە لە مادەکانی خوێندن سەرجەم سیستەمی پەروەردە (تجسید) تەنکراوە، بەو بنەما فکرییەی کە دەوڵەتی لەسەر دامەزراوە، تا ئەو ڕاددەیەی دەوڵەت کۆنتڕوڵ و مۆنۆپۆڵی پەوەردەی کردووە، هەوڵدەدات لە ڕێی پەروەردەوە بیروباوەڕی بچەسپێنێت، بەو ئامانجەی کۆمەڵگە بگۆڕێت، بەڕێوەیبەرێت، کۆنتڕوڵی بکات و. . . هتد. کەواتە پەروەردەیەک نییە بەبێ پەیامی پەروەدەیی.
نووسینی دەقی پەروەردەیی دەبێت بەپێی ڕێچکەی زانستییانە (پێداگۆگی نووسین) بنووسرێت، دەربڕی بابەتەکە بێت و هەنگاو بە هەنگاو گرێکانی ڕوون بکاتەوە، لە هەمان کاتدا پەیامی پەروەردەیی «بەهاکان» لە خۆبگرێت، بە پێی مادەی خوێندنەکە. لەم نووسینەدا مەبەست لە تەکنیکی نووسینی دەق نییە کە بە ڕێچکەیەکی زانستییانە نووسرابێت بۆ گەیاندنی بابەتی خوێندن (ماتماتیک، فیزیا، دین، زمان و. . هتد) ، بەڵکوو لەو وێنە و وشە و ڕستانەیە (بەکارهێنانی زمان) کە نووسەر بەکاریان دێنێت، بۆ ڕاڤەکردنی بابەتی خوێندن و داڕشتنی دەق، چۆن و بە چ ئامانجێک دەخرێنە نێو دەقەوە؟ هەروەها هەڵبژاردنی هەندێ بابەتی خۆێندن کە کاریگەری نەرێنییان داناوە لەسەر بەهاکان، چەند نموونەیەک دەخەمە ڕوو.
ئەم نموونانە لە ڕووی تەکنیکی فێربوونەوە درووستن، بە کارهێنانی شتێک، یان بیرۆکەیەک کە یارەمەتی منداڵ بدات، بۆ کۆکردنەوەی دوو ژمارە، لێرەدا تەنیا ڕاڤە دەکەم بۆ ئەو پایەمەی کە لە توێی دەقەکەدایە.
1) دارا 7 گوللەی پێیە و زارا 6 گوللەی پێیە، بە هەردووکیان چەند گوللەیان پێیە؟ لێردا ئامانج ئەوەیە کە فێرخواز لە منداڵییەوە ئاشنا بکات بە کەرەستە و ئامێری شەڕ، ئەم جۆرە دەقە لە پڕۆگرامەکانی داعشدا بینراون.
2) زارا 6 گوێزی پێیە و دارا 7 گوێزی پێیە، بە هەردووکیان چەند گوێزیان پێیە؟ جگە لە فێربوونی کۆکردنەوەی دوو ژمارە، ئەمە پەیامی پەروەردەیی تێدا نییە.
3) مامۆستا باسی گرنگیی کاری خۆبەخش و هەرەورزی کرد و داوایکرد کە پێویستیان بە 10-15 خۆبەش هەیە، بۆ پاککردنەوەی گۆڕەپان و دەروازەی قوتابخانەکەیان، هەموویان دەستیان بەرزکردەوە، مامۆستا لە ڕیزی یەک 7 و لە ڕیزی دوو 6 فێرخوازی هەڵبژارد و سوپاسی کردن، ئایا مامۆستا چەند فێرخوازی هەڵبژارد؟ ئەمە فێرخواز ئاشنا و هاندەدات بۆ بەشداریکردن لە کاری خۆبەخش و هەرەورزیدا.
پەیامەکانی نێو دەقی پەروەردەیی پۆلێن دەکرێن بە سێ بەشەوە، بەپێی ئەرێنی و نەرێنیی پەیامەکە، هەر وەک لەو سێ نموونەیەی پێشوودا بینیمان.
ا) پەیامی نەخوازراو:
پەیامێکی نادرووستە، پێچەوانەی بەهاکانی پەروەردەییە، دەخرێتە نێو دەقی پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی ئایدیۆلۆژی، یان مەزهەب، پاڵنەرە بۆ چاندنی هزر و بیری توندوتیژی، کادری نادرووست و توندڕەو دێنێتە بەرهەم. لە زۆربەی کاتدا بەپلان و نەخشەی داڕێژراو (سیاسەتی پەروەردەی دەوڵەت) پەیڕەو دەکرێت، وەک پڕۆگرامەکانی ڕژێمی پێشوو و داعش، دەقی تیژ دژی نەیارەکان و مەزەنکردنی بیروباوەڕیان، ئاشنا و ئاساییکردنی چەک و ئامێرەکانی شەڕ خراونەتە نێو دەقەکان، هەروەها لە نەبوونی سیاسەتێکی پەروەدەیی ڕوون و دیاریکراو بۆ نووسینی دەق، بیروڕای نووسەر و لایەنە نەرێنییەکانی کولتوور دزە دەکەنە نێو دەقەکانەوە.
خۆشبەختانە حوکمەتی هەرێم لەم بوارەدا پاکسازیی کرد، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە تا ئێستا پاشماوەی هەندێ بابەت و دەق و وێنەی نەخوازراو لە پڕۆگرامەکاندا ماونەتەوە و لە هەندێ بابەتی نوێشدا هەن، لە بابەتی «راستگۆیی»دا (خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی دووەمی بنەڕەتی (ل71) کە دەربارەی ڕاستگۆیی و درۆنەکردنە، لە وێنەکەدا مامۆستا دەستی بەرزکردۆتەوە و بە پەنجەی هەڕەشەی بەرەو فێرخوازە منداڵەکەیە، وێنەکە بە ڕوونی دەری دەخات کە مامۆستاکە بە توندی هەڕەشەی لێ دەکات و سووکایەتی پێ دەکات، منداڵەکەش لە ترسا ملی خوار کردۆتەوە و گاز لە پێنووسەکەی دەگرێ، جێ و کاتی ڕووداوەکە پۆلە و لە وانەی «کوردی»دایە (لەسەر تەختەکە نووسراوە کوردی وانەی1) .
جێی سەرسوڕمانە فێرخوازکە جلی کوردیی پۆشیوە! لە هەموو پەڕتووکەکانی خوێندن و خوێندنەوەی کوردی پۆل1-پۆل6، ئەم وێنەیە تەنیا وێنەیەکە فێرخواز جلی کوردیی پۆشیوە لە نێو باڵاخانەی قوتابخانەدا، لە هەمان پەرتووکدا، لە بابەتی «منداڵی ژیر»دا (ل21) وێنەی فێرخوازێک دانراوە، پانتۆڵ و کراسی پۆشیوە و بۆینباخ (کەرەوات) ی بەستووە، چوست و چالاک و شاناز، هیوا وئاسۆیەکی بەرز دەبەخشێت. ئەم پرسیارانە دێنە گۆڕێ، بۆچی منداڵێکی درۆزن و ترسنۆک و زەبوون بە جلی کوردییەوە وێنەی دانراوە؟ بۆچی بۆ منداڵێکی ژیر و چوست و چالاک، وێنەی منداڵێک دانراوە پانتۆڵ و کراسی پۆشیوە؟ ئەمە بێڕێزییە بە کورد و بە کولتووری کوردی، بە هیچ شێوەیەک لەژێر چەتری پەروەردەییدا جێی نابێتەوە، کە ئامانجی بێت مرۆڤی تەندرووست بێنێتە بەرهەم. ئەگەر لە جیاتی منداڵێکی کورد منداڵێکی پێست ڕەش بووایە، یان جلوبەرگی میللی گەلێکی دیکەی بپۆشیایە، بە پەروەردەیەکی ڕەگەزپەرستانە لە قەڵەم دەدرا، ئەگەر لە پەروەردەیەکی وڵاتانی ئەوروپادا بووایە، هەرایەکی گەورەی لێ دەکەوتەوە و دەبووە هۆی توندوتیژی، چونکە بێڕێزی بە منداڵ و گەلان هێڵی سوورە، لە لایەکی دی، ئەم وێنەیە هەست و نەستی مرۆڤ دەهەژێنی، شکاندنەوە و تۆقینی فێرخواز\ منداڵ بە هەڕەشە، پێچەوانەی ڕێسا و یاساکانی مافی مرۆڤ و تیۆری فێربوونە.
ڕاستە سیاسەتی پەروەردەی حوکمەتەکانی ئێڕاق دژی خوێندن بوون بە زمانی کوردی و پێکهاتەکانی دیکەشەوە، بەڵام بێڕێزییان پێ نەکراوە لە پڕۆگراماکانی خوێندندا، بە بۆچوونی من دانانی ئەم وێنەیە کاری تاکە کەسە، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی تا ئێستا دەخوێنرێت و لانەبراوە و ماوەتەوە؟
لە بابەتی «شێخ مەحموودی نەمر»دا (زمان و ئەدەبی کوردی، بۆ پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی (ل189) نووسراوە «بپرسە لە هۆڕاو و دەشتەکانی شوعیبە و لاکی بۆگەنی تۆپیوی ئینگلیسی نەگریسی نامەرد. . . سوپای ئینگلیزو خوێن مژەکان دەم بنێنە سامانی وڵات و ناو جەرگی گەلی کوردەوە».
بەکارهێنانی زمانی زبر و ئاگرین و هەڵبژاردنی وشەی نەشیاو «لاکی بۆگەنی تۆپیوی ئینگلیس» کە بۆ ئاژەڵ بەکاردێت، نەک بۆ لاشەی مرۆڤ، ئەمە زمانی ئایدیۆلۆژی و قسەکردنی باوە، نەک زمانی نووسینی دەقی پەروەردەیی، بەڕێزان ئەو دەقە بۆ تەمەنی 14-15 ساڵ نووسراوە!
لەژێر چەتری پەروەردەدا (هەروەها لەدەرەوەی پەروەردەدا لە وتاری عەقڵانیدا) تاوانەکانی دەوڵەت ناخرێنە پاڵ گەل، بە هیچ شێوەیەک نابێت بگوترێت، بنووسرێت: عەرەبی خوێنمژ، فارسی خوێنمژ، تورکی خوێنمژ، یان ئینگلیزی خوێنمژ، هەوڵناوەی نەرێنی\ سیفاتی خراپی دەدرێتە پاڵ دەوڵەتەکە بەتایبەتی لە نووسیندا.
ب) دەقی بێ پەیام ( بێلایەن)
لە ڕوخساردا وا دەردەکەوێت جۆرێک\هەندێک دەقی پەروەردەیی هیچ پەیامێک لەخۆ ناگرێت، جگە لە گەیاندنی زانیاری مادەی خوێندنەکە نەبێت، بێ ئایدیۆلۆژییە، بێلایەنە. بەڵام خودی سیستەمی پەروەردە لەسەر بنەمایەکی فکری دامەزراوە، جگە لە گەیاندنی زانیاری مادەکانی خوێندن (ماتماتیک، فیزیا، دین، زمان و. . . . هتد) پەیامێکی فکری دەوڵەت و کاریگەری کۆمەڵگە لە دەقەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.
دوو قوتابخانەی پەروەردەی فکری هەوڵیانداوە سیستەمی پەروەردە داماڵن لە بەهاکانی سەردەم (ئەو زەمەنەی فێرخواز تێیدا دەژی) کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان هەیە بە ژینگەو ژیانی فێرخواز و وڵاتەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێسا\پرەنسیپی پەروەردەییە (پەروەردە بۆ ژیان) : -
1) پەروردەی کۆڵۆنیزم (بەڕیتانیا) و بە پەرەوەردەی (3R) ناسراوە، ئامانجی سەرەکیی فێربوونی: بێرکاری\ماتماتیک، خوێندنەوە و نووسین (رێنووس) بوو، هەندێک وای بۆ دەچن کە پلانی ئیمپریالستی بەریتانی بوو، بۆچوونێکی دیکەش لەگەڵ ئەوەدایە کە بەڕیتانیا توانای مادیی و لۆجستی نەبوو بۆ دامەزراندنی پەروەردەی خۆجێیی، بۆ هەر کۆڵۆنییەک پەروەردەی تایبەتمەندی خۆی هەبێت، بەڵکوو پشتگیری لە پەروەردەیەکی گشتیر کرد، تا ئەو ڕادەیەی پڕۆگرامەکان لە میسرەوە هاوردەی ئێڕاق کران، بەڵام لە ئێڕاقدا سەری نەگرت.
2) پەروەردەی یەکێتی عەرەب* ( پان عەرەبیزم) ، لەسەر ئەو بنەمافکرییە دامەزراوە کە گرنگی دەدات بە مێژووی هاوبەشی عەرەب (مێژووی ئیسلام) و زمان و ئەدەبی عەرەبی و مێژووەکانی دیکە و کولتووری خۆجێیی\ئێڕاقی (عەرەب و ناعەرەب) و بە کورتییەکەی هەرچییەک پەیوەندی هەبێت بە ژینگە و ژیانی فێرخواز و وڵاتەوە، پەراوێز، یان قەدەغە کراون. ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری داناوە لەسەر دیزاینی پڕۆگرامەکانی خوێندن و نووسینی دەق «بەشی خوێندنەوە» لە پەرتووکەکانی «زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی7-پولی12» کە هاوشیوەی پەرتووکەکانی «موتالەعە»ی عەرەبی نووسراون، تەنانەت چەندین بابەتیان ڕاستەخۆ لێ وەرگێڕاون بۆ بەشەکانی «بەشی خوێندنەوە. »
«بەشی خوێندنەوە»، یان پەرتووکی «موتالەعە» خراونەتە پڕۆگرامەکانی سیستەمی پەروەردەی وڵاتانی گەشەکردووەوە کە کولتوور و سەرچاوەی خوێندنەوەیان (پەرتووکخانە\مەکتەبە) کەمە، یان نییە. کەوا بوو لە بەری پەرتووکخانەیەکی بچووکە، بۆیە دەبێت باباتەکانی زانیاری جیاواز و فرەزانیاری لەخۆبگرێت، بەتایبەتی ئەو زانیارییانەی کە لە بازنەی تەسکی پەرتووکی خوێندندا جێیان نابێتەوە، تا ئاسۆی بیری فێرخواز فراوانتر بکات، هەروەها پاڵنەر بێت بۆ چاندنی کولتووری خوێندنەوە و گەڕان بەداوای زانیاریدا ئەو ئامانجانە بە باشی ناپێکێت، لێرەدا چەند نموونەیەک دەخەمە ڕوو:
جۆری بابەتەکانی «خوێندنەوە» لە پەرتووکەکانی «زمان و ئەدەبی کوردی-پۆلی7-پولی12». پۆلێن دەکرێن بە دوو بەشەوە:
پۆلی7 لە کۆی 9 بابەت4 بابەت مێژوویین، 5 بابەت هەمەجۆرن.
پۆلی8 لە کۆی 15 بابەت 9 بابەت مێژوویین، 6 بابەت هەمەجۆرن.
پۆلی9 لە کۆی13 بابەت 7 بابەت مێژوویین، 6 بابەت هەمەجۆرن.
پۆلی10 لە کۆی14 بابەت 7 بابەت مێژوویین، 7 بابەت هەمەجۆرن.
پۆلی11 لە کۆی13 بابەت 9 بابەت مێژوویین، 4 بابەت هەمەجۆرن.
پۆلی12 لە کۆی10 بابەت10 بابەت مێژوویین.
بەگشتی لە کۆی 74 بابەت 46 بابەت مێژوویین و 28 بابەت هەمەجۆرن!
لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە بابەتە مێژووییەکان زاڵن بە سەر بابەتەکانی دیکەدا، کە لە کۆی 74 بابەت 46 بابەتیان مێژوویین، لە پڕۆگرامە کۆمەڵایەتییەکاندا دەخوێندرێن، ئەمەش بۆتە هۆی دوو، سێ، چوار. . . هتد بارە بوونەوەی هەندی بابەت لە سیستەمەکەدا، جگە لەوەی کە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی بابەتەکانی دی، کەواتە بۆتە هۆی کەمیی زانیاری هەمەڕەنگ و فرەزانیاریی سەردەم (بەهاکان) ، هەندێ بابەتیان ساویلکە و سادەیە، بۆنموونە:
باباتی «گورگ و ئێستر» ( پۆلی9، ل260) ، چیرۆکێکی فۆلکلۆریی کوردییە، گورگێک تۆبە دەکات و دەچێت بۆ حەج، لە برسا دەیەوێت بە فێڵ ئێسترێک بخوات، جگە لەوەی کە هیچ لۆژکێکی تێدا نییە و چیرۆکێکی ساویلکە و سادەیە، کە لە بیرمە لە شەستەکانی سەدەی ڕابوردوودا لە پۆلی3 یان 4ی سەرەتایدا بوو. ئەمەش لەگەڵ ڕێژەی بەرزی هزرو بیرکردنەوەی مێرمنداڵدا ( 15-16 ساڵ) ناگونجێت! مێرمنداڵ هیوایەکی بەرزی هەیە و دەیەوێت بەشێک بێت لە ئەو ژن و پیاوە مەعقوولانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ بنیاتنانی خێزان و کۆمەڵگە و نیشتمان.
لەلایەکی دی ئەو بابەتانەی هەمەجۆرن، 28 بابەتن لە کۆی 74 بابەت، جگە لەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر کەمە و زۆربەیان لە بەهاو زانیاریی سەردەم و گشتی داماڵدراون، دەقەکان بە شێوەیەکی وسفی (بەلاغە) ڕۆمانسی داڕێژراون (ئەمە ڕاستە بۆ زۆربەی بابەتەکانی دیکەش) زانیارییەکی ئەوتۆ لە خۆناگرێت، دەقەکان وەسف بەخشن زیاتر لەوەی زانیاری بەخش بن، هەروەها هەندێ بابەتی بەسەرچوویشی تێدایە.
لە بابەتی «تووتن»دا نووسراوە «لەم دواییەدا دەوڵەت هەموو ئەم کارخانەو کارگانەی درووست دەکرد، تووتنی پێویست بوو خستییە ژێردەستی خۆیەوە، جگە لەوانەی کە خۆی لەم دواییەدا چەندین کارخانەی دامەزراند، وەکوو کارخانەی جگەرەی سولەیمانی. » (پۆلی11، ل484) هەنووکە نە تووتن سەرچاوەی ئابوورویی هەرێمە و نە کارخانەی جگەرەی سولەیمانی ماوە، نە ئەو حوکمەتەش ماوە، ئەم بابەتە زانیاریی بەسەرچوو و نادرووست دەگەیەنێت.
ج) پەیامی خوازراو (بەهاکان)
بەهاکان وەکو: یەکسانیی نێرومێ (مافی ئافرەتان) ، مافی منداڵان، ڕەنگی پێست، ڕێزگرتن لە ژینگە و سرووشت و زیندەوەران، ڕێزگرتن لە هەموو جۆرە کارێک کە سەرچاوەی ژیانی مرۆڤە (فکری و نافکری، پڕۆفیشناڵ و ناپڕۆفیشناڵ) ، گەشەدان و گرنگیدان بە لایەنە ئەرێنییەکانی کولتوور و نەریت (هونەر و مۆسیقا، خواردن، پۆشاک، کاری هەروەزی، ڕێزگرتن لە مرۆڤ، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و بێ دەرامەت و خاوەن تایبەتمەندی. . . هتد) ، ئاڵەنگاری\ تەحەدای لایەنە نەرێنییەکانی کولتوور (تەقەی خۆشی، کوشتنی ئافرەت، ڕاو، سەرپێچیی یاسا و. . هتد. لە هەمووی گرنگتر جۆری گەیاندنی زانیاری (وانە وتنەوە) بە شێوەیەکی ڕەها نەبێت، دەبێت دەق بە شێوەیەک دابڕژدرێت کە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕاڤەکردنی بیرۆکەی جیاواز، پاڵنەربێت بۆ هەڵسەنگاندن و بیری ڕەخنەیی (Critical Thinking) .
بەهاکان وابەستەن بە سیاسەتی پەروەردەیی وڵات و هۆشمەندیی کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها پشتگیری دەکرێن لە لایەن یۆنسکۆوە، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە گەشە و پەرەپێداندان، لە پەروەردەکانی جیهاندا، خۆشبەختانە بەشێک لەم شەپۆلە پەروەردەی هەرێمی گرتۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی سیستەماتیک هەموو پڕۆگرامەکانی نەگرتۆتەوە، بەتایبەتی ئەو پەرتووکانەی دەربارەی خویندنی زمانی کوردین، ناساندن و دەرخستنی چەند بابەتێک دەربارەی بەهاکان و زۆربەی بابەتەکانی دیکەی پەرتووک پێچەوانەی بەهاکان، یان دێڕین و سەردەمی نین، پەیامی جیاواز و ناکۆک دەگەیێنن، نموونە، لە بابەتی «ڕاستگۆیی»دا (خۆێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی دووەمی بنەڕەتی، ل71) لەسەرەوە ئاماژەی پێ دراوە، لە وێنەکەدا مافی منداڵ پێشێل کراوە، لە هەمان پەرتووکدا لە بابەتی «جەژنی منداڵ» (ل77) باسی مافی منداڵ دەکات.

دەرئەنجام
پەروەردە لەسەر بنەمای فکری دادەمەزرێت، تا ئێستا کاریگەریی پەروەردەی کۆڵۆنیزم و پان عەرەبیزم لەسەر پەروەدەی هەرێم ماوە، ئەمەش کاریگەری داناوە لەسەر ناوەڕۆکی دەقی پەروەردەیی و هەڵبژادنی بابەتەکانی خوێندن.
لە نەبوونی ڕێنمایی بۆ نووسینی دەق، بیروباوەڕی نووسەر و لایەنە نەرینییەکانی کولتوور دەزە دەکەنە نێو پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە.
بێڕێزی کراوە بە کولتووری کوردی، ئافرەتان، منداڵ، کە هەندێکیان لەم نووسینەدا خراونەتە ڕوو.
هەر چەندە بەهاکان (مافی منداڵ، مافی ئافرەتان**. . . . هتد) خراونەتە پڕۆگرامەکانەوە، بەڵام گشتگر نین.

پێشنیار:
وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیارە لە پەروەردەکردنی دوو ملیۆن فێرخواز، هەر پەیامێکی نەخوازراو لە توێی هەر دەقێکدا ساڵانە پتر لە 166هەزار ( 12 ساڵ÷2ملوێن فێرخواز) دەیخوێنێت، دەقی پەرەوەردەیی و بەتایبەتی ئەو دەقەی کە لە پۆلدا دەخوێنرێت، پێویستە گرنگی پێ بدرێت، وەک چۆن گرنگی دەدرێت بە نووسینی دەقێکی یاسایی، جگە لەوەی نووسەری دەق دەبێت زانیاریی باشی هەبێت لەسەر بەهاکان و بەردەوام نوێیان بکاتەوە، پێش ئەوەی دەق بڕیاری لەسەر بدرێت و بخرێتە پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە، پێویستە و دەبێت لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایانی بەهاکانەوە لە بێژن بدرێت.
گرنگە وەزارەتی پەروەردە، یان ئەو لایەنەی بەرپرسە لە ستراتیژیی پەروەردەی هەرێم، ڕێنمایی هەبێت بۆ نووسینی دەقی پەروەردەیی کە بەشێکە لە سیاسەتی پەروەردەیی وڵات، لێرەدا چەند پێشنیازێک دەکەم:
1- ئامانجی سەرەکیی پەروەردە ئەوە بێت کە فێرخواز ئامادەبکات بۆ ئەو ژینگەیەی فێرخواز تێیدا دەژی، بۆیە دەبێت پڕۆگرامەکانی دەربارەی ژینگە و ژیانی فێرخواز بێت و سەردەمییانە بن.
2- گەشەدان بە لایەنە ئەرێنییەکانی کولتوور.
3- ئالەنگاری لە لایەنە نەرێنییەکانی کولتوور.
4- مافی ئافرەتان، یەکسانی لە دەق و وێنەکاندا و لەسەرانسەری پڕۆگرامەکاندا ڕەچاو بکرێت. ئەمە داواکارییەکی هۆشمەندی جیهانییە و خراوەتە زۆربەی سیستمی پەروەردەی جیهانەوە، خراوەتە پەروەردەی هەرێمیشەوە و پێویستە کاری زیاتری لەسەربکرێت.
5- مافی منداڵ لەسەرانسەری پڕۆگراماکاندا ڕەچاو بکرێت. ئەمە داواکارییەکی هۆشمەندی جیهانییە و خراونەتە زۆربەی سیستمی پەروەردەی جیهانەوە.
6- گرنگیدان و پاراستنی ژینگە و زیندەوەران. ئەمەش داواکارییەکی هۆشمەندی جیهانییە و خراوەنەتە زۆربەی سیستمی پەروەردەی جیهانەوە.
7- دەق بە شێوەیەک دابڕێژرێت کە یارمەتیدەربێت بۆ ڕاڤکردنی بیرۆکەی جیاواز، پاڵنەر بێت بۆ هەڵسەنگاندن و بیری ڕەخنەیی (Critical Thinking) .
8- کێشە کۆمەڵایەتییەکان: مادەی هۆشبەر، تەقەی خۆشی، ڕاو و کوشتنی زیندەوەران، سەرکێشی یاساکانی هاتوچۆ، دەستنەگرتن بە ئاو و کارەباوە، دەنگ و بێڕێزی دراوسێتی، نەپاراستنی پاکوخاوێنیی شوێنە گشتییەکان، نەپاراستنی تەندرووستیی تاک و کۆمەڵگە، نەپاراستنی موڵکی گشتی و تایبەتی و. . هتد. دانانی یاسا بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا چارەسەر نییە، بەڵکوو هۆشمەندیی کۆمەڵایەتی یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە کێشەکان و پەیڕەوکردنی قانوون. پەروەردە وێستگەی سەرەکییە بۆ چاندنی هۆشمەندیی کۆمەڵایەتی.

* بۆ زیاتر بڕوانە «کاریگەری پەروەردەی ئێڕاق لەسەر پەروەردەی کوردستان» https: //kcdev. org/
** بۆ زیاتر بڕوانە «پێگەی ڕەگەزی نێرومێ لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا» https: //kcdev. org/textbook-evaluation/

سەرچاوەکان
1- خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی دووەمی بنەڕەتی. چاپی شەشەم 2013.
2- خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی سێیەمی بنەڕەتی. چاپی شەشەم 2013.
3- خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی چوارەمی بنەڕەتی چاپی هەشتەم 2015.
4- ڕێزمان و خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی چاپی چوارەم 2011.
5- ڕێزمان و خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی شەشەمی بنەڕەتی چاپی پێنجەم 2012.
6- زمان و ئەدەبی کوردی، بۆ پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی، چاپی هەشتەم 2015 زایینی 2715 کوردی.
7- زمان و ئەدەبی کوردی، بۆ پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی، چاپی هەشتەم 2015 زایینی 2715 کوردی.
8- زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، چاپی دەیەم 2016 زایینی 2716 کوردی.
9- زمان و ئەدەبی کوردی، بۆ پۆلی دەیەمی ئامادەیی، چاپی نۆیەم 2015 زایینی 2715 کوردی.
10- زمان و ئەدەبی کوردی، بۆ پۆلی یازدەهەمی ئامادەیی، چاپی نۆیەم 2015 زایینی 2715 کوردی.
11- زمان و ئەدەبی کوردی، بۆ پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی، چاپی یازدەیەم 2016 زایینی 2716 کوردی.
12- Hassanpour، A. (1992) . Nationalism and language in Kurdistan. San Francisco (Calif. ) : Mellen research University Press، pp. 305-334.
13- Sluglett، P. (2007) . Britain in Iraq. London، New York: I. B. Tauris. a.[1]
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-01-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پڕۆگرامی خوێندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: پرۆگرام
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 03-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.169 KB 03-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,974
وێنە 106,396
پەرتووک PDF 19,240
فایلی پەیوەندیدار 96,836
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!