سەگی برسی، ئەکەوێتە شوێن پیاو.
سرووشتی سەگ وایە لەگەڵ ئەوەی پاسەوانی خاوەنەکەی دەکات، هەمیشە بەدواوەیەتی بۆ ئەوەی کەمێک خۆراکی پێبدات، هەتا سەگ برسیی تر بێی باشتر دوای خاوەنەکەی دەکەوێت بۆ خواردن، واتە: لە وڵاتدا دەست و پێوەند تا برسیی تر بن، باشتر خزمەتی گەورەکەیان دەکەن.[1]