شیرینە هەنگوین نییە
تاڵە ژەهری مار نییە
لە بەحرێدایە ماسی نییە
مەبەست لە منداڵی سکی دایکە، شیرینە هەنگوین نییە، مەبەست لە منداڵە، لای دایک و باوک لە هەموو شتێکی دنیا بەهادارتر و شیرینترە، تاڵە ژەهری مار نییە، واتە: هەڵسوکەوتی خراپ و نەشیاوی منداڵ لە ژەهری مار بۆ دایک و باوک خراپترە، لەبەحرێدایە ماسی نییە، (بەحر: دەریا) مەبەست لە منداڵی ناوسکی دایکە کە لەناو ئاودایە وەکوو چۆن ماسی لە دەریادایە. وەڵام (منداڵی سکی دایک) . [1]