هەرێمی کوردستان لە پێشوازی کردن لە گەشتیاری ناوخۆی و بیانی لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەی لە ساڵی 2022 شکاند و تا کۆتای ساڵ نزیکەی حەوت ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە هەرێم کردووە. پشکی شێری گەشتیاران هاووڵاتی باشوور و ناوەڕاستی ئێڕاقن پاشان گەشتیاری بیانی.
تەنیا لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، یەک ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای #هەولێر#یان کردووە کە 383 هەزاریان گەشتیاری بیانی بوون.
پارێزگای #دهۆک# تا کۆتای مانگی 11 دوو ملیۆن و 340 هەزار گەشتیار ڕووی تێکردووە، زۆرینەیان گەشتیاری باشوور و ناوەڕاستی ئێڕاق بوون.
لە پارێزگای دهۆک پتر لە 900 شوێنی گەشتیاری هەیە کە 250 شوێنیان سرووشتین و ڕووداوەکەی گوندی #پەرەخ# لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە چەند گەشتیارێکی باشوور و ناوەڕاستی ئێڕاق گیانیان لە دەستدا. کاری لە کەمکردنەوەی ڕێژەی گەشتیار لە پارێزگاکە نەکردووە لە چاو ساڵی پێشتر ژمارەی گەشتیاران دوو هێندە بووە.
پارێزگای #سلێمانی# و #هەڵەبجە# لە ساڵی ڕابردوو پێشوازیان لە پتر دوو ملیۆن گەشتیار کردووە. لە کاتێکدا ساڵی 2021 ملیۆن و نیوێک گەشتیاری هەبووە.
بەگشتی ساڵی ڕابردوو لە چاو ساڵی 2021 ژمارەی گەشتیاران لە 4 ملیۆنەوە بەرز بووەتەوە بۆ 7 ملیۆن گەشتیار و بەمەش هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەی شکاندووە.
لە هەرێمی کوردستان، جگە لە وەرزی هاوین و بەهار لە جەژنی ڕەمەزان و قوربان و سەری ساڵ و نەورۆز، زۆرترین گەشتیار ڕوو لە هەرێم دەکەن.
لە هەرێمی کوردستان 460 ئوتێل هەیە نیوە زیاتری لە پارێزگای هەولێرە کە 271 ئوتێلە و پاشان سلێمانی و هەڵەبجە 113 ئوتێل و پارێزگای دهۆک 76 ئوتێلی تێدایە. لە هەرێم 54 کۆمەڵگەی گەشتیاری و 282 موتێل و 590 ڕیستۆرانت و 10 شاری یاری هەیە.
نزیکەی 600 نووسینگەی گەشتیاری لە هەرێم هەیە زۆرینەیان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق بۆ هەرێم دەهێنن. ئەگەر هەر گەشتیارێک بڕی 250 دۆلاری لە هەرێم خەرج کردبێت ئەوا 1 ملیار و 750 ملیۆن دۆلار لە ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی کەرتی گەشتیاریەوە خەرج کراوە.
دانیشتوانی ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق کە ژمارەیان پتر لە 30 ملیۆن کەسە زۆرترین گەشتیان بۆ هەرێمی کوردستانە، چونکە لە چاو گەشتی دەرەوەی ئێڕاق کەمترین تێچووی هەیە. کە زۆرینەی ڕەهای گەشتیارانی هەرێم پێک دەهێنن.
هاووڵاتیانی ناوخۆی هەرێم ئەگەر لە پارێزگایەکەوە ڕوو لە پارێزگایەکی تری هەرێم بکەن و سەردانی ناوچە گەشتییاریەکان بکەن بە گەشتیار ئەژمار ناکرێن و ئامارەکان لە ڕێگای بازگەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ئێڕاق و مەرزەکان و فڕۆکەخانەکانەوە وەردەگیرێن. [1]